هۆشیار زێباری بڕیارێکی دەستەی دادوەری کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان عێراق بۆ دوورخستنەوەی سێ حزبی نزیک لە PKK لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بە کارێکی ڕاست و ژیرانە ناو دەبات.
هاوسەرۆکی گشتیی تەڤگەری ئازادی لەبارەی بڕیارەکەی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق بۆ هەڵوەشاندنەوەی حزبەکەیان ڕایگەیاند، تانە لە بڕیارەکە دەدەین چونکە بڕیارێکی تەواو سیاسییە.
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دەستەی دادوەریی هەڵبژاردنەکان، تانەیەکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە دژی بڕیارێکی ئەنجوومەنی کۆمیسیاران بۆ راگرتنی رێکارەکانی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمان پەسەندکرد.