بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەنجومەنی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی شەنگال، لە بارەی بڕیاری ڕاگرتنی سێ لایەنی سیاسیی لەلایەن ئەنجومەنی دادوەریی هەڵبژاردنی عێراقەوە ڕرایگەیاند، کاتێک رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا سەردانی عێراقی کرد، ۲۶ پەیمانی لەگەڵ عێراق واژۆ کرد، یەکێک لەو بڕیارانەش دەربارەی قەدەغەکردنی ئیرادەی سیاسیی ئێزدخانە.
ئەنجومەنی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی شەنگال ئەو بڕیارەی وەک بەردەوامیدان بە کۆمەڵکوژیی لەقەڵەم داوە و ڕایگەیاندووە: "پادێ" لە کاتی دروستبوونییەوە بەپێی یاساکانی عێراق کارەکانی خۆی کردووە، تا ئێستا دەیان کۆنگرە و کۆنفرانسی ئەنجام داوە، بەشداریی لە هەڵبژاردن کردوە، وێرای سەرکەوتنەکانی لە هەڵبژاردندا توركیا و پارتی "ڕێگربوون لەوەی پادێ بەشداریی لە پەرلەمان و ئەنجومەنی پارێزگای مووسڵ بکات."
ئەنجومەنەكە وتوویەتی، بڕیاری ڕاگرتنی پادێ بە ئەنجامی چاوپێکەوتنەکانی دەوڵەتی تورکیا و عێراق دەبینین، ئەم بڕیارە بەدەر نییە لە دەوڵەتی تورک، بەڵکوو یەکێکە لەو ۲۶ خاڵەی کە لەلایەن ئەو دو دەوڵەتەوە واژۆی لەسەر کرا، یەکێک لەوانەش بڕیار لە دژی کۆمەڵگەی ئێزدییە.
ئەنجومەنی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی شەنگال داوای لە حکوومەتی عێراق کردو وە کە دەست لە هاوکارییەکانی بۆ توركیا بەربدات و ڕایگەیاندوە، هاوکارییەکانی عێراق بۆ توركیا "بەڵایەکی گەورە دێنێتە سەر عێراق و گەلانی عێراق پارچە پارچە دەکات، دەبێت عێراق دەمودەست دەست لە هاوکارییکردنی دەوڵەتی تورک بەربدات و لەگەڵ گەلەکەیدا بێت، دەبێت ئەو بڕیارەی عێراق و ئەنجومەنی دادوەری هەڵوەشێتەوە و جارێکی دیکە بە ڕای دەوڵەتی تورک بڕیار نەدەن."
لە بەشێکی دیکەی بەیاننامەکەدا هاتووە، وەک ئەنجومەنی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی شەنگال جارێکی دیکە داوا لە گەلەکەمان دەکەین، بە هەموو هێزیانەوە خاوەنداریی لە پادێ و ناوەندەکانی بکەن و ئەم بێڕێزییە لە دژی کۆمەڵگەی ئێزدی ەبووڵ نەکەن.
رۆژی ۱ی ئاب، ئەنجومەنی دادوەریی هەڵبژاردن کە سەربە ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراقە، بڕیاری ڕاگرتنی لایەنەکانی تەڤگەریی ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، پارتی ئازادیی دیموکراسیی ئێزدخان و بەرەی تێکۆشانی دیموکراسی لە عێراق ڕاگەیاند.
Your Comment