بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێکى کوردى پەرلەمانى عێراق لە پشکى کەرکووک رایگەیاند لە کۆى زیاتر لە ۷۰۰ کەس لە پشکى ئەو شارە کە بە گرێبەست لە وەزارەتى ناوخۆ دادەمەزرێندرێن، تەنیا ۳۰ کەسیان کوردن.
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ناوی هەزار گەنجی شنگال بۆ دامەزراندن دەرهێنراون و خەڵکی تریان لە شوێنی ئەوان داناون و بە هۆیەوە گردبوونەوەیەک ئەنجامدرا و داوا کرا رێگری لەو ستەمە بکرێ.
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- هەینی لە ناحیەی چوارقوڕنەی سەر بە قەزای ڕانیە و لە ڕووداوێكی شەڕەتەقەدا لە نێوان دوو بنەماڵەدا دووكەس كوژران.
بەشی کوردستان- جێگری بەڕێوەبەری پۆلیسی کوردستان ڕایگەیاند لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا 57 کیلۆ لە جۆرە جیاجیاکانی مادەی هۆشبەر لە پارێزگاکەدا دەستی بەسەردا گیردراوە.