بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، هیچ بەڵگەیەک نییە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وەکوو حیزب پاڵپشتی سووتاندنی بازاڕەکانی کردبێت.
بارزانی وتیشی: "ڕەنگە کەسانێک هەبن کە پێشتر ئەندام بووبن لە یەکێتیدا، بەڵام وەکوو هێزێکی سیاسی، هیچ بەڵگەیەک نییە یەکێتی لە پشتی ئەم بابەتەوە بێت".
شایانی باسە ڕۆژی سێشەممە ۲ی ۷ی ۲۰۲۴ وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، چەند کەسێک کە لەنێو یەکێتیدا بوون، لە پشت سووتانی بازاڕەکانی هەولێرەوەن.
Your Comment