به‌پێی هەواڵی کوردپرێس، میدیاكانی كوردستانی تورکیا بڵاویان کردەوە، شه‌وی رابردوو سەدان پۆلیس شارەوانی جولەمێرگیان گەمارۆدا، کە پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (DEM) لە هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی 31ی (ئازار/3)ی ئه‌مساڵدا سەرکەوتنی بەدەستهێنا و شاره‌وانییه‌كه برده‌وه.
به‌یانیی ئه‌مڕۆش ئەو شەقامەی شارەوانی لێیە و سەرجەم ئەو شەقامانەی بەرەو شارەوانی دەچن لەلایەن پۆلیسەوە بەڕوی هاتوچۆدا داخران.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، دوای گەمارۆدانەکە لە كاتژمێره‌كانی سەرەتای بەیانی ئه‌مڕۆدا دەرگاکانی شارەوانی شكێنران و شارەوانی دەستی بەسەردا گیرا و دەستبەجێ سەرجەم بەرپرسانی دامەزراوەکە بانگهێشتکران بۆ کارکردن.
ئاژانسی میزۆپۆتامیا باسی لەوەکردوە، مەهمەت سدیق ئاکش، هاوسەرۆکی شارەوانی جۆلەمێرگ كه له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ڕابردوودا به ده‌نگی خه‌ڵک سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا لە شاری وان ده‌ستگیركراوه.
بەشی تورکیا- هێزه‌كانی توركیا شەوی ڕابردوو مەهمەت سدیق ئاکش، هاوسەرۆکی شارەوانی جۆلەمێرگیان ده‌ستگیر کرد.
News Code 223607
Your Comment