بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کەناڵی تێلێگرامیی عەمار حەکیم بڵاوی کردەوە له کۆبوونەوەکەدا بیروڕا لەبارەی دۆخى سياسى و گشتيى عێراق و هه‌وڵه‌كانى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانی حكوومەتى هه‌رێمى كوردستان و حكوومەتی فيدرال ئاڵوگۆڕ کرا.
هه‌ردوولا هاوڕابوون له‌سه‌ر گرنگيى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان بەشێوەیەکی بنەڕەتی و لەسەر بنەمای دەستوور و پاراستنى مافه‌كانى خەڵکی کوردستان و هەموو پێکهاتەکانی عێراق.
لەو دیدارەدا ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانیی حیکمە جەختی کردەوە کۆبوونەوەی بەرپرسانی باڵای هەولێر و بەغدا گرینگە بۆ چارەسەر کردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان و دۆزینەوە ڕێکارە بنەڕەتییەکان.
Your Comment