ژاپۆن هەنگاوێکی گرینگی بۆ کۆتایی هێنان بە سەرلێشێواوی پەنابەرانی کورد لە وڵاتەکەی هەڵگرت

بەشی جیهان- ژاپۆن بە پێدانی پەنابەریی سیاسی بە یەکێک لە کوردە ئاوارەکانی ئەو وڵاتە ڕێگای بۆ کۆتایی هێنان بە دۆخی نادیاری 2000 هاووڵاتیی کوردی تورکیا خۆش کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژنامەی ماینچی ژاپۆن بڵاویی کردەوە کە تۆڕی پارێزەرانی کۆچبەرانی ژاپۆنی ڕایانگەیاندووە: حکوومەتی ئەو وڵاتە بۆ یەکەمجار هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی تورکیای وەک پەنابەری سیاسی ناساندووە و ڕێگری کردووە لە ڕادەستکردنەوەی بۆ تورکیا.

کۆجی سانادا، یەکێک لەو پارێزەرە ژاپۆنیانەی کە نوێنەرایەتی هاووڵاتییە کوردەکانی تورکیا دەکات، هەوڵەکەی ژاپۆن لە قبووڵ کردنی یەکەم پەنابەری سیاسی کوردی تورکیا بە هەنگاوێکی زۆر گەورە دەزانێت بۆ باشترکردنی وێنەی ئەو وڵاتە، چوونکە بە وتەی ئەو ژاپۆن وێنەیەکی باشی لە مامەڵەکردن لەگەڵ پەنابەرانی بیانی نییە.

فەرمانگەی خزمەتگوزاری کۆچبەری ساپۆرۆ لە شاری کیۆدۆی ژاپۆن، ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر ئەوەی لە مانگی تەمموزدا داواکارییەکەی ئەو هاووڵاتییە کوردە وەک پەنابەرێک قبووڵ بکات، ئەوەش بەهۆی ئەوەی کە دەڵێت مەترسیی دادگایی کردنی لە تورکیا لەسەر بوو. ئێستا ئەم هاووڵاتییە کوردە کە ناوی نەدرکێندراوە، بە فەرمی لەلایەن حکوومەتی ژاپۆنەوە بە پەنابەرێکی سیاسی ناسراوە.

News Code 6651

Your Comment

You are replying to: .
captcha