ژاپۆن ئامادەیە مافی پەنابەری بە هاوڵاتییەکی کوردی تورکیا بدات

بەشی جیهان- میدیاکانی ژاپۆن باس لەوە دەکەن کە دادگایەک لە وڵاتەکەیان بڕیاری داوە بە پێدانی مافی پەنابەری بە هاوڵاتیەکی کوردی تورکیا و ڕێگری کردن لە ڕادەستکردنەوەی بە تورکیا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ژاپۆن ئامادەکاری دەکات بۆ پێدانی مافی پەنابەری بە پیاوێکی کوردی خەڵکی کوردستانی تورکیا دوای ئەوەی دادگای تێهەڵچوونەوە بڕیاری دا کە ئەگەر بگەڕێتەوە وڵاتەکەی، مەترسی گۆشەگیری لەسەر دەبێت.

بەگوێرەی رۆژنامەی نیشتیمانی ژاپۆن، چاوگێک لە حکوومەتی وڵاتەکە رایگەیاندووە، یەکەم کوردی کوردستانی تورکیا کە لە ٢٠ەکانی تەمەیدایە یەکەم کەسە کە مافی پەنابەری پێبدرێت.

ئەو هاووڵاتییە کوردە لە ساڵی ٢٠١٤ چووەتە ژاپۆن و دواتر داوای مافی پەنابەری کرد، بەڵام لە ساڵی ٢٠١٨ رەتکرایەوە، دواتر سکاڵایەکی تۆمارکرد و داوای هەڵوەشاندنەوەی ئەو بڕیارەی کرد، بەپێی بڕیاری دادگای باڵای ساپۆرۆ لە مانگی ئایاردا.

لە کاتێکدا دادگای ناوچەی ساپۆرۆ ئەو داوایەی رەتکردبووەوە، دادگای باڵا ئەو کەسەی بە پەنابەر ناساندبوو لەسەر بنەمای ئەوەی کە بەهۆی دابینکردنی خۆراک بۆ ئەندامانی گروپێکی سەربەخۆیی کورد لە تورکیا لەلایەن سوپا و کەسانی دیکەوە ئەشکەنجە دراوە.

چاوگەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، دوای بڕیارەکەی دادگای تێهەڵچوونەوە، دەزگای خزمەتگوزاری کۆچبەری ژاپۆن هەڵسەنگاندنی بۆ ئەوە کردووە کە ئایا لە دوای رەتکردنەوەی داواکارییەکەیەوە بارودۆخی ئەو پیاوە گۆڕاوە و پێی وایە ئەگەر بگەڕێتەوە وڵاتەکەی خۆی، هێشتا مەترسی گۆشەگیری لەسەر دەبێت.

News Code 6410

Your Comment

You are replying to: .
captcha