ژاپۆن پەکەکەى لە لیستى ڕێکخراوە قەدەغە کراوەکان دەرهێنا

بەشی جیهان- دەزگای هەواڵگریی ژاپۆن لە ماڵپەڕی فەرمیی خۆی ڕایگەیاند کە پەکەکەی لە لیستی ڕێکخراوە قەدەغەکراوەکان لابردووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پێشتر دەزگای هەواڵگری ناوخۆی ژاپۆن (PSIA)  پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیای خستبووە لیستی "ڕێکخراوە قەدەغەکراوەکان." بەڵام لە نوێترین بڵاوکراوەیدا لەسەر ماڵپەڕی فەرمییان دوولیستی نوێیان بە ناوەکانی (Major international terrorist organizations ) و (International terrorist organizations around the world)   بڵاو کردەوە و لە هیچکام لە لیستەکاندا ناوی  پارتی کرێکارانی کوردستانی تێدا نییە.

لیستى ڕێکخراوە قەدەغە کراوەکان لە ژاپۆن هەریەکە لە ڕێکخراوی قاعیدە و داعش و چەندین ڕێکخراوی دیکەى لە خۆی گرتووە، هاوکات پەکەکەش لە ڕیزبەندی ١٧ی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییە قەدەغە کراوەکاندا بوو.

بەگوێرەی نوێکردنەوەی ماڵپەڕەکە، پەکەکە لە هەردوو لیستی ڕێکخراوە ناوخۆییەکان و ڕێکخراوە قەدەغەکراوەکانی نێودەوڵەتییەکاندا نییە، بەم شێوەیە دەزگای هەواڵگیری ژاپۆن پەکەکەی لە لە لیستى رێکخراوە قەدەغە کراوەکان دەرهێناوە.

News Code 222583

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha