لەماوەی پێنج مانگدا ٢٩ ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە لە هەولێر ڕوویداوە، تا ئێستا ٥٣٣ دووکان بەتەواوەتی سووتان، سەدان دووکانیش تریش زیانیان پێکەوتووە.
ئەوەی جێگای پرسیار و گومانە بۆچی مۆڵەکان ئاگر ناگرن؟؟
لەوەڵامی ئەو پرسیار و گومانانەدا، بەخوێندە و لێکدانەوەی خۆم، ئامانج لەو کردەوەیە، هەوڵدانێکە بۆ کردنەوە و پێکهێنانی و دامەزراندنی چەندین (کۆمپانیای ئەمنی-Security companies).
ئەویش بەناچارکردنی کاسبکاران و دووکانداندارانی بازارەکانی ناو شاری هەولێرە، کە گرێبەست لەگەل ئەو کۆمپانیانە بکەن.
نەسووتانی مۆڵەکانی هەولێر دەرخەری ئەو ڕاستیەیە، چوونکە مۆڵەکان لەلایەن کۆمپانیاکانی سیکۆریەتی دەپارێزرێن.
نەوەک ناچێتە عەقل حکوومەتە پۆلیسیەکەی مەسروور بارزانی، دەتوانێ لەڕێگای کامیرا و دەزگاکەی دەزگای پاراستن لە دۆسێی کوشتنی (عەقید هاوکار جاف)، سات بەسات جووڵەی بکوژان تۆمار بکا و بکوژان ئاشکرا بکا. بەڵام ناتوانێ هۆکاری نەک ئەو هەموو ئاگرکەوتنەوانە، بەڵکوو یەک دانەیان ئاشکرا بکات.؟؟
بەلاتانەوە سەیر نەبێ دووکاندارەکانی قەیسەری دەڵێن: ئەو ڕۆژەی قائیممەقامی شاری هەولێر ئاگاداری کردینەوە کە ئەو پەردانەی بەسەر کەلوپەلەکانمان داداوە، لایدەن!!
کە ووتمان لاینادەین، هەرڕۆژە ئەم ئاگرە لە دووکانەکانمان بەردرا.!!!
ئەم لێدوانە دوو شتمان بۆ دەردەخا:
١- حکوومەتی هەولێر، دەیەوی بە زەبر و زەرەر لێدان و ماڵ سووتاندن، بڕیار و فەرمانەکانی خۆی جێ بەجێ بکات.
٢- دووەمیشیان، بەناوی چارەسەرکردنی ئەو ڕووداوانە، لەکۆتایدا پاراستن و ئەمنیەتی ئەو شوێنانە، تەسلیمی کۆمپانیا ئەمنیەکانی بکات.
لەکۆتایدا ڕەنگە بپرسن بۆ دەیانەوی بازارەکانی کوردستان تەسلیمی ئەو کۆمپانیا ئەمنیانە بکەن؟
دوای ئەوەی بڕیاری مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی کوردستان کەوتەوە سەر بەغدا، دەیانەوێ لەڕێگای ئەو کۆمپانیا ئەمنیانە، چەکدار و فەرمانبەری بندیواری تێ جێگیر بکەن. یانیش ئەو چەکدارە بندیوارانە هەر بە مووچەی خۆیان لەو کۆمپانیانە دابمەزرێنن، ئەو پارەیشی دەستیان دەکەوێ لە کاسبکار و دووکاندارەکان بیخەنە تەنگەی گیرفانیان.
بەشی عێراق و هەرێمی کوردیتان- لەم یادداستە کورتەدا دڵشاد مەجید دوو پرسیار دێنێتە ئاراوە و لەدرێژەدا وەڵامیان دەداتەوە؛ ئایا مەبەست لەو ئاگربەربوونانە دروستکردنی کۆمپانیای ئەمنیە؟؟ یانیش حکوومەت بە زەرەر لێدان و سووتان، دەیەوێ خەلک بترسێنێ؟؟
News Code 223456
Your Comment