بەرهەمهێنانی غاز لە کێڵگەی کۆرمۆر بەشێوەی زنجیرەیی دەست پێدەکاتەوە

بەشی جیهان- کۆمپانیای دانە غاز بڵاوی کردەوە بڕیاری داوە بە شێوەی زنجیرەیی دەست بە بەرهەمهێنانی غاز بکاتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کۆمپانیای دانەغاز لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند: کۆمپانیاکە و هاوبەشەکانی بڕیاریان داوە بە شێوەی زنجیرەیی کاروباری بەرهەمهێنان لە کێڵگەگە دەستپێبکاتەوە، ئەوەش بە پشتبەستن بەو رێکارانەی لەلایەن حکوومەتی هەرێم و حکوومەتی عێراقەوە گیراونەتە بەر و کۆمپانیای دانەغاز.

ڕۆژی ۲۶ی مانگی (نیسان/۴) کێڵگەی غازی کۆمرۆر لە رێگەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە بۆردوومان کرا و بەهۆیەوە ۴ کرێکاری بە رەگەز یەمەنی گیانیان لەدەستدا، هەروەها بووە هۆی ڕاگرتنی بەرهەمهێنانی غاز و زیانگەیاندن بە تۆڕی کارەبای هەرێمی کوردستان.

News Code 223424

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha