بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سروە عەبدولواحید سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاویکردەوە، دەبێت لایەنە سیاسییەکان وا لە پارتی بکەن کە بەشداری هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بکات، نەک ملکەچی ئیرادەی ئەوان ببن.
سروە عەبدولواحید ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەوان وەک نەوەی نوێ، ئەگەر وەک تاکە لایەن لەدژی دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بمێننەوە، لەسەر هەڵوێستی خۆیان بەردەوام دەبن و جگە لە ئیرادەی خەڵکی کوردستان، ملکەچی ئیرادەی هیچ لایەنێک نابن.
ناوبراو ئەوەشی خستووەتەڕوو، "ئێمە وەک نەوەی نوێ بەدیلی سیاسین لەهەرێم، بۆیە ناکرێت بەدیلی سیاسی بیت و وابەستەی ئیرادەی لایەنەکانی دیکە بیت".
Your Comment