بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا ڕایگەیاند: "زۆر به توندى سه‌رکۆنه‌ى هێرشى درۆنى ئه‌م ئێواره‌يه‌ى سه‌ر کێڵگه‌ى گازى کۆرمۆر له سنوورى قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵ له پارێزگاى سلێمانى ده‌که‌م که به‌داخه‌وه شه‌هيد و بريندارى لێکه‌وتوه‌ته‌وه و بووه‌ته هۆى پچڕان و که‌مبوونه‌وه‌ى به‌رهه‌مهێنانى کاره‌با و لهکاروهستانى وێستگه‌که".
نێچیرڤان بارزانی ئاماژەی بەوەشکردووە، "سه‌ره‌خۆشى له خێزان و که‌سوکارى شه‌هيدان ده‌که‌م و هاوخه‌ميانم و هيواى زووچاکبوونه‌وه بۆ برينداران ده‌خوازم، دووپاتى ده‌که‌مه‌وه که ئه‌م هێرشانه ئارامى و سهقامگيريى وڵات ده‌خه‌نه مهترسييهوه و لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌کانى حکوومه‌تى عێراقى فيدراڵ پێويسته ئه‌رکى خۆيان بۆ ڕێگرى له‌و هێرش و په‌لامارانه و دۆزينه‌وه‌ى ئه‌نجامده‌رانى له هه‌ر لايه‌نێک بن بگێڕن و به سزاى ياسايى بگه‌يه‌نرێن".
لای خۆیەوە مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە: "بە توندی سەرکۆنەی هێرشە تیرۆریستییەکەی ئەمشەو بۆ سەر كۆرمۆر دەکەم، سەرەخۆشی لە کەسوکاری ئەو چوار هاووڵاتییە سڤیلە دەکەم کە گیانیان لەدەستدا، هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازم. وەزارەتی تەندروستیم ڕاسپاردووە کە هەموو هاوکاری و پاڵپشتییەکی پێویست پێشکەش بکات".
مەسروور بارزانی ئاماژەی بەوەشکردووە، "داوا لە حکوومەتی فیدراڵ دەکەم کە بە شێوەیەکی جیددی لێکۆڵینەوە بکات و لێپرسینەوە لە ئەنجامدەران بکات و دڵنیایی بە خەڵکی هەرێمی کوردستان بدات. بەپێی زانیاریی سەرەتایی، ئەم هێرشانە لە ناوچەیەکی نزیک لەناو خاکی عێراقەوە ئەنجام دەدرێن ."
ئەوەشی خستوەتەڕوو، "چاوەڕوانی ڕێکاری خێرا دەکەین لە بەغدا بۆ ئەوەی ڕێگە نەدات ئەم جۆرە هێرشانە ببنە مایەی هەڕەشە بۆ ئێمە. دەبێت کۆنتڕۆڵی ئەو گرووپە چەکدارییە نایاساییانە بکات کە زیان بە هەموومان دەگەیەنن."
مەسروور بارزانی باسی لەوەشکردووە، "هێرشکردنە سەر ناوەندەکانی وزە کە کارەبا دەدەنە ملیۆنان ماڵ لە هەرێمی کوردستان و پارێزگاکانی عێراق، هیچ پاساوێک هەڵناگرێت، هەروەها هەوڵەکانی هەولێر و بەغدا بۆ پەرەپێدانی سێکتەری وزە تێکدەدات. ئەم هێرشانە بەردەوام دووبارە دەبنەوە و بە تاوانی جەنگ دادەنرێن".
ناوبراو دەشڵێت، "ئامادەین لەگەڵ بەغدا هەماهەنگی بکەین بۆ ئەوەی سنوورێک بۆ ئەم هێرشانە دابنرێت".
هەروەها قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە: "بە توندی ئەو هێرشە درۆنییەی کرایە سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر ئیدانە دەکەم و خەمبار بوم بەگیانلەدەستدان و برینداربوونی چەند کارمەندێک لەئاکامی هێرشەکەدا".
قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەشکردووە، "داوا لە حکوومەتی عێراق و لایەنە پەیوەندیدارەکانی هەرێم دەکەم، دەستبەجێ لێکۆڵینەوەی ورد دەست پێ بکەن و ڕێکاری جدی بگرنەبەر بۆ ڕێگری‌کردن لە دووبارەبوونەوەی ئەم جۆرە هێرشانە کەتیایدا هاوڵاتیانی مەدەنی دەبنە قوربانی و خەڵکی کوردستان بەگشتی زیانمەندی سەرەکی دەبن".
Your Comment