ئەگەر SDF پەیوەندیی لەگەڵ ئیسرائیل هەبوایە تورکیا جورئەتی پەلاماری نەدەبوو

‎بەرپرسی ناوەندی راگەیاندنی هەسەدە ڕایدەگەیەنێت ئیدیعای پەیوەندیی هەسەدە لەگەڵ ئیسرائیل ڕەت دەکاتەوە و دەڵێت ئەگەر پەیوەندیمان لەگەڵ ئیسرائیل ببوایەت تورکیا جورئەتی پەلاماری نەبوو.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فەرهاد شامی، بەرپرسی ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکرات بۆ کەناڵی العربیە ئاشکرای دەکات: پێش کۆتایی ئەمساڵ ژەنەڕاڵ مەزڵووم عەبدی سەردانی دیمەشق دەکات، بە ئامادەمابوونی ئەمریکا و فەرەنسا و بەریتانیا و هەندێک وڵاتی عەرەبی.

ناوبراو دەشڵێت: تۆمەتبارکردنمان لەلایەن تورکیاوە بەوەی پەیوەندیمان لەگەڵ ئیسرائیل هەیە، پاساوە بۆ دەستوەردان لە دۆسیەی سووریا، ئەگینا ئەگەر پەیوەندیمان لەگەڵ ئیسرائیل هەبوایە تورکیا جورئەتی ئەوەی نەدەکرد پەرلامارمان بدات.

فەرهاد شانی ئەوەشی ڕاگەیاند: لەبارەی دەستدرێژییەکانی ئیسرائیل لەناو خاکی سووریا، دەبێت ئەو پرسیارە دیمەشق وەڵامی بداتەوە، کە جۆلانی لە نەخشەی سووریادا سڕیوەتەوە.

بەرپرسی ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکرات جەختیشی کردەعوە کە لەناو هێزەکانی سووریای دیموکراتدا ئەندامی بیانی نییە.

ناوبراو وتیشی: داواکاریی ئێمە تەنها نا ناوەندی نییە بەڵکوو شێوازی حوکمڕانی و بەشداری هەموو سوورییەکانە لە ئیدارەدانی وڵاتەکەیان.

فەرهاد شامی ئەوەشی ئاشکرا کرد کە لەگەڵ دیمەشق باسی ناناوەندێتیمان کردووە و پێویستە هاوڵاتیانی سووریا ناوچەکانی خۆیان بەڕێوەببەن.

News ID 226663

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha