بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مهسعوود بارزانی سهرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان له پهیامێكدا بهبۆنهی 36مین ساڵیادی تاوانی ئهنفال نووسیویهتی: "ڕاستە ئەنجامدەرانی تاوانی ئەنفال و تاوانەكانی تر تووشی شكست بوون و كەوتنە زبڵدانی مێژوو، بەڵام ئاسەواری ئەو جینۆساید و زوڵمەی لە دژی گەلەكەمان کران هەرماون و برینەكانی گەلەكەمان ساڕێژنەكراون".
بارزانی ئهوهشی وتووه، "بەداخەوە هێشتا دەنگ و ڕەنگی شۆڤێنی بۆ دژایەتیكردنی كورد لەناو دەوڵەتی عێراقدا دەبیندرێت، ئەركی سەرشانی دامەزراوە فەرمییەكانی دەوڵەتی عێراقە کار بۆ قەرەبووی ئەنفال و ئەو جینۆساید و زوڵمە بكەن كە لەبەرامبەر گەلی كوردستاندا ئەنجامدراوە و پێویستە ڕێگە لە هەموو جۆرە هەوڵ و سیاسەتێكی شووم بگرن كە بەدیدێكی شۆڤیَنی و نكۆڵیكار سەیری مافەكانی گەلی كوردستان دەكەن".
جهختیشدهكاتهوه، "شاڵاوی ئەنفال یەكێكە لەتاوانە هەرە گەورەكانی ڕژێمی پێشووی عێراق كە بە ئامانجی سڕینەوە و لەناوبردن و قڕكردنی مرۆڤی كورد ئەنجامدرا".
Your Comment