بافڵ تاڵەبانی: بەڵێ، هه‌ڵبژاردن له‌کاتى خۆیدا ده‌کرێت له ‌کوردستان

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سه‌رۆکى یه‌کێتیى نیشتمانیى کوردستان له‌باره‌ى هه‌ڵبژاردنى خولى شه‌شه‌مى په‌رله‌مانى کوردستانه‌وه زانیاریی ئاشکرا کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لایه‌نه‌ به‌شداره‌کان له‌ حکوومه‌تى عێراق به‌ئاماده‌بوونى نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان کۆبوونه‌وه‌یان ئه‌نجامدا، دواى کۆبوونه‌وه‌که‌ش بافڵ تاڵه‌بانى سه‌رۆکى یه‌کێتى په‌یامێکى له‌باره‌ى هه‌ڵبژاردن ‌و ئه‌گه‌ره‌کانى دواخستنى ئاشکرا کرد.

تاڵه‌بانى وتى: "باسى زۆر شتمان کرد له ‌کۆبوونه‌وه‌ى ئیداره‌ى ده‌وڵه‌ت به‌ئاماده‌بوونى نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان".

سه‌باره‌ت به‌وه‌ش ئاخۆ هه‌ڵبژاردن له‌واده‌ى دیاریکراوى خۆیدا ده‌کرێت یان نا، بافڵ تاڵه‌بانى جه‌ختیکرده‌وه‌، "ئه‌ره‌وه‌ڵڵا هه‌ڵبژاردن له‌کاتى خۆیدا ده‌کرێت له ‌کوردستان".

بافڵ تاڵه‌بانى ڕه‌تیکرده‌وه‌ هیچ پێشنیازێک کرابێت له‌ کۆبوونه‌وه‌ى نێوانیان تایبه‌ت به‌دواخستنى هه‌ڵبژاردن‌ و وتى: "هیچ پێشنیازێک نه‌کراوه‌ بۆ دواخستنى هه‌ڵبژاردن له ‌هه‌رێمى کوردستان".

ئه‌مه‌ش له‌کاتێکدایه‌، تائێستا پارتى دیموکراتى کوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن نییه‌ له‌و واده‌یه‌ى له‌لایه‌ن سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستانه‌وه‌ که‌ ۱۰ى ۶ى ئه‌مساڵه ‌و یه‌کێتى ‌و لایه‌نه‌کانى دیکه‌ش جه‌خت له‌ئه‌نجامدانى ده‌که‌نه‌وه‌.

News Code 223324

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha