ئێستا کە ئاسۆ ڕوون بووەتەوە هیوادارین هیچ دووکەڵێکی دەستکرد بەرەبەیانی کوردستان لێڵ نەکاتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەى چارەسەرى کێشەى مووچەوە ڕایگەیاند، ئێستا کە ئاسۆ ڕوون بووەتەوە، هیوادارین هیچ دووکەڵێکی دەستکرد بەرەبەیانی کوردستان لێڵ نەکاتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیجى خۆى لە فەیسبووک نووسیویەتی: بە پشتیوانی خودای گەورە و خۆڕاگری گەلی کوردستان، سەرۆکوەزیران توانی گرێکوێرەکان بکاتەوە و هەرێمی کوردستان دەرباز بکات لەو تەنگەژە دروستکراوەی تێی کەوتبوو.

وتەبێژى حکوومەت دەشڵێت: ئێستا کە ئاسۆ ڕوون بووەتەوە هیوادارین هیچ دووکەڵێکی دەستکرد بەرەبەیانی کوردستان لێڵ نەکاتەوە.

قسەکانى وتەبێژى حکوومەت دواى ئەوەدێت کە سەرۆکى حکوومەتى هەرێم ڕایگەیاند، کێشەى مووچەیان لەگەڵ بەغدا چارەسەر کردووە و ئێوارەى ئەمڕۆش، وەزارەتى دارایی خشتەی مووچەی مانگی سێی بڵاو کردەوە.

News Code 223316

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha