بەپێی هەواڵی کوردپرێس، یاسر سلێمان، جێگری ئەنجوومەنی گەلانی دیموکرات لە به‌ڕێوبه‌رایه‌تی خۆسەری بۆ نۆرس پرێس ڕایگەیاند، بە بۆنەی جەژنی ڕەمەزان و له‌سه‌ر داوای دانیشتوانی كوردستان لێبووردنەکە دەرچووە.
سلێمان ڕاشیگه‌یاند، تاوانەکانی تیرۆر و بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان و دەستدرێژی سێکسی و هەروەها ئەوانەی کە خۆیان حەشارداوە، یاسای لێبووردن نایانگرێته‌وه.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، لە تاوانە گەورەکاندا سزای هەتاهەتایی زیندانیكراوه‌كانی ده‌گۆڕێت بۆ 15 ساڵ زیندانی و نیوەی سزاکەش بە زیندانیکردنی کاتی دەگۆڕدرێت.
سلێمان ئاماژەی بەوەشکرد، یاسای لێبووردنەکە هه‌موو ئه‌و زیندانیكراوانه ده‌گرێته‌وه، كه به هەتاهەتایی و کاتی سزادراون، و بەدەست نەخۆشی ده‌ناڵێنن و چاره‌سه‌ركردنیان نیه، ئه‌ویش دوای پێکهێنانی لیژنەیەکی پزیشکی لە ئەنجومەنی دادپەروەری کۆمەڵایەتی كوردستانی سووریا بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیاببنه‌وه له نه‌خۆشییه‌كان.
Your Comment