پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دڵنیایی بدات کە خەڵکی کوردستان جارێکی دیکە ڕووبەڕووی شاڵاوەکانی جینۆساید نابێتەوە

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی له‌ ساڵیادی دەرچوونی بڕیاری ۶۸۸ی ئەنجومەنی ئاسایش، بڵاو کردەوە و ڕایگه‌یاند، "۳۳ ساڵ بەسەر دەرچوونی بڕیاری ۶۸۸ی ئەنجومەنی ئاسایشی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان تێدەپەڕێت کە لە ۵ی ۴ی ۱۹۹۱ لە ئەنجامی هێرش و پەلاماری دڕندانەی ڕژێمی پێشوی عێراق بۆ سەر کۆڕەوی ملیۆنی خەڵکی کوردستان بەرەو سنوورەکان هاتە ئاراوە".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شکردووه‌، ئه‌و بڕیاره‌ گرنگ و مێژوییەی ئەنجومەنی ئاسایش، بووە بنەمایەک بۆ دانانی ناوچەی دژە فڕین و لە ئەنجامدا سنوورێکی بۆ هێرش و زوڵم و ستەمکارییەکانی رژێمی بەعس دانا و کوردستانی لە جینۆسایدێکی دیکە پاراست.

له‌ په‌یامه‌که‌یدا هاتووه‌، "پشتگیری  ئەمریکا و هەروەها بەریتانیا مایەی ڕێز و پێزانینی خەڵکی کوردستانە، لە هەمانکاتدا سوپاسی هاوکاری و یارمەتییەکانی هەردوو وڵاتی ئێران و تورکیاش دەکەین کە سنوورەکانیان بەڕووی سەدان هەزار پەنابەری هەرێمی کوردستان کردەوە".

News Code 223309

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha