هەرێمی کوردستان لەبەردەم ڕووداوە چاوەڕوان­نەکراوەکاندا/ محەمەد هادیفەر

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دوو حزبی دەسەڵاتداری کوردستانی لە هەرێمی کوردستانی عێراق، سێ دەیەی ڕابردوویان بە ئاڵۆزی و ناکۆکیی نێوانیان تێپەڕ کرد.

کوردپرێس

جیاوازی تێڕوانینە سیاسییەکانی دوو حزبی پارتی و یەکێتی، هەر لەسەرەتای پێکهێنانی هەرێمی کوردستانەوە کاریگەریی لەسەر مانیفیستی بەڕێوەبەریی کۆمەڵگای کوردستانی هەبوو و سەرەڕای ئەوەی کە حکوومەتێکی یەکگرتوو ڕاگەیێندرا ئەو بەڕێوەبەرایەتییەی لەسەر عەرزی واقیع جێبەجێ کرا پێچەوانەی دەستوور بوو و هەمیشە دوو ئیدارەیی بوون وەکوو ناوچەی زەرد و سەوز سنوورێکی نەنووسراوی لەسەر نەخشەی ناوچەی ژێر کۆنتروڵی یەکێتی و پارتی دروست کرد واتا گرژییە بنەڕەتییەکان هیچ کاتێک مۆڵەتی ئەوەی نەدا ئەو دوو حزبە لەسەر دەسکەوتی کورد لە عێراق بەشێوەی ڕاستەقینە ڕێککەون.

پارتی دیموکراتی کوردستان لە دەیەی سەرەتای پێکهێنانی هەرێمی کوردستانەوە بنەڕەتی سیاسەتی ناوچەیی خۆی لەسەر هاوپەیمانێتی لەگەڵ تورکیا داڕشت و دوای دوو دەیە پێوەندییەکانی لەگەڵ ئەو وڵاتە قووڵتر کرد.

یەکێتیی نیشتمانی کە لەناوچەی ژێر کونترۆڵیدا سەرچاوەکانی وزە فراوان بوون نەیتوانی ڕێڕەوەی گواستنەوەی وزە دابڕێژێت و ئەوە پارتی دیموکرات بوو کە توانی گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیا ڕووسی و ئیماراتییەکاندا واژۆ بکات و تەنها سەرچاوەی داهاتی یەکێتی سنوورە هاوبەشەکانی لەگەڵ ئێران بوون.

پارتی دیموکراتی کوردستان بە کەڵک وەرگرتن لە پێگەی هەولێر وەکوو پایتەختی هەرێمی کوردستان توانی داهات و سامانی هەرێمی کونترۆڵ بکات و هەموو داهاتەکانی هەرێمی لەپێناو نفووزی سیاسی و ئابووریی خۆی خەرج کرد.

سەروەت و هێزی میدیایی دوو فاکتەرێک بوون کە پارتیی بەسەر دیکەی حزبە کوردستانییەکاندا زاڵ کرد و هەر ئەم دوو فاکتەرەیش بوونە هۆی نفووزی زیاتری نەتەوەیی پارتی و ئەمەش پاساوی هەموو پێوەندییە بیانییەکانی ئەو حزبە بوون لەگەڵ وڵاتان و ڕێکخراوە نەتەوەییەکاندا.

لەئێستادا گوشارەکانی دادگای فیدراڵی عێراق زیاتر لەهەموو کاتێک هەرێمی کوردستان و بەتایبەت پارتیی خستۆتە ژێر گورزی یاسایی خۆی. زۆرینە مافناسانی عێراقی پشتی دادگای فیدراڵییان گرتووە و پارتیش ئەو دەنگانە لەدژی مانەوەی قەوارەی هەرێمی کوردستان ناودەبات. پرسیارێکی دادگای فیدارڵی لەبارەی ناشەفاف بوونی ژمارەی کارمەندانی هەرێمی کوردستانە. هاوکات بڕیاری کم کردنەوەی ژمارەی کورسییەکان پەرلەمانی کوردستان و بەڕێوەی بردنی هەڵبژادن لە 10ی 6ی 2024 گوشارە یاساییەکانی لەسەر پارتی قورس کردووە و لەبری قبووڵ کردنی دەستوور هەڕەشە کشانەوە لە حکوومەت و بایکۆتی هەڵبژاردن دەکات.

لەئێستادا وادەردەکەوێت کە پارتی ڕووبەڕووی ئەزموونێکی قورس بۆتەوە یا دەبێت دان بە یاسای فیدراڵیدا بنێت کە خۆشی پشتگیری لێکردووە یان تەحەمولی دۆخەکە بکات، ئەگەر ڕێگای یەکەم بگرێتە بەر خۆی بەتەنها ڕووبەڕووی یاسا دەبێتەوە چوونکە ناڕەزایی گشتی لە هەرێمی کوردستاندا لە ئاستێکدایە کە کەس توانای مانەوەی لەگەڵ پارتی و ئارمانجە نەتەوەییەکانی نییە و ئەگەر ڕێگای دووهەمیش بگرێتەبەر چارەیەکی نییە جگەلە دانپێدانیان، کە لە هەردوو ڕووەوە دابەزینی نفووز و دەسەڵاتی ئەم حزبە کوردستانییەی لێدەکەوێتەوە.

News Code 223269

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha