دەبێت کۆتایی بە چالاکیی گرووپە چەکدارییەکان لە عێراق بهێندرێت

سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگه‌یاند، پێویسته‌ سنوورێک بۆ هەڵسوکەوتی گرووپە چەکدارەکان دابنرێت و حکوومەتی عێراق ڕۆڵێکی بنەڕەتیی لە پاراستنی هەرێمدا بگێڕێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ هەردوو کەناڵی ئاسمانیی (ئەلعەرەبییە) و (ئەلحەدەس)ی ئیماراتی، ڕایگه‌یاند: "هەرێمی کوردستان ترسی لەوە هەیە کە بەغدا نەتوانێت بیپارێزێت و ئاڵنگارییە هەنوکەییەکان لە قۆناغی داعش سەختترن و هێڵی پێشەوەی بەرەو نادیارە".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد، هەڵوێستی سەرۆک وەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی بەرز ده‌نرخێنن و داوای لە حکوومەتی عێراقی کرد کە "لە پاراستنی هەرێمی کوردستاندا ڕۆڵێکی بنەڕەتی ببینێت".

نێچیرڤان بارزانی باسی له‌وه‌شکردووه‌،  هەرێمی کوردستان "لە چوارچێوەی عێراقدا، نەک بە تەنها" بڕیار لەسەربوون و مانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان دەدات.

په‌یوه‌ست به‌بوونی په‌یوه‌ندی له‌نێوان هه‌رێمی کوردستان و ئیسرائیل، نێچیرڤان بارزانی ڕەتیکردەوە، هیچ پەیوەندییەک لە نێوان هەرێمی کوردستان و ئیسرائیلدا هەبێت و وتی: "هیچ پەیوەندییەکمان لەگەڵ ئیسرائیل نییە و هیچ بارەگایەکی مۆسادیش لە هەرێمی کوردستان نییە".

سەرۆکی هەرێمی کوردستان جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە "بانگەشەکانی ئێران بۆ بوونی هێزەکانی مۆساد لە هەرێم، ڕاست نین"، ڕوونیکردەوە، تاران "هیچ بەڵگەیەکی لەسەر بوونی هێزەکانی مۆساد لە هەرێم، نەداوەتە بەغدا".

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، "هەرێمی کوردستان سەرچاوەی هەڕەشە نییە بۆ ئێران و ناکرێت موشەکبارانی ئێران کە بووەهۆی کوشتنی خەڵکی سڤیل، بخرێتە خانەی دۆستایەتی".

ناوبراو لەبارەی پێوەندییەکانی هەولێر و ئەنقەر جەختی لەوە کردەوە کە ئێمە بە تەواێتی دژی ئەوەین کە پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا لە سەرزەوینەکانی ئێمە لەدژی تورکیا کەڵک وەربگرێت و ئاشکراشی کرد کە پەکەکە هەڕەشەیە لەسەر دراوسێکانمان و ژانەسەرێکە بۆ ئێمە و بەغدا.

News Code 223054

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha