کۆنگرێسی ئەمریکا ڕەزامەندیی دەربڕیوە لەسەر فرۆشتنی ئێف ١٦ بە تورکیا

بەشی تورکیا- جێیف فلەیک باڵیۆزی ئەمریکا لە ئەنقەرە ئه‌مڕۆ یەکشەممە ڕایگەیاند، کۆنگرێس ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر فرۆشتنی فڕۆکەی جه‌نگی F16 بە تورکیا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە پەیامێکدا کە باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ئەنقەرە بڵاویکردەوە، ئاماژەی بەوەكردووه‌، "بڕیاری کۆنگرێس بۆ پەسەندکردنی فرۆشتنی 40 فڕۆکەی جەنگی F16 و 79 گرووپی پەرەپێدان بۆ تورکیا، پێشکەوتنی بەرچاو ده‌بێت".

مانگی ڕابردوو پەرلەمانی تورکیا ڕه‌زامه‌ندی ده‌ڕبڕی بۆ به‌ ئه‌ندامبوونی سوید له‌ ناتۆ، ئەمەش دوای ٢٠ مانگ لە پێشکەشکردنی داواکارییەکەی ستۆکهۆڵم بۆ به‌ ئه‌ندامبوونی له‌و هاوپه‌یمانه‌تییه‌ له‌دوای هێرشەکەی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا.

باڵیۆزخانەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، پەسەندکردنی فرۆشتنەکە بۆ بەهێزی ناتۆ گرنگە.

News Code 223040

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha