بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاند، پێشوازی لە: "ده‌نگدانی مێژویی کۆنگرێسی ئه‌مریکا، له هه‌ردوو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و ئه‌نجومه‌نی پیران ده‌که‌ین، بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ڕێگه‌پێدانه‌کانی به‌کارهێنانی هێزی سه‌ربازی دژی عێراق بۆ ساڵانی ۱۹۹۱ و ۲۰۰۲، له چوارچێوه‌ی یاسای ڕێگه‌پێدانی به‌رگری نیشتمانی له ساڵی ۲۰۲۶، چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ین سه‌رۆک تره‌مپ پرۆژه‌یاساکه واژۆ بکات".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شکردوه: "ته‌واوبوونی قۆناغه‌کانی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و مۆڵه‌تانه بۆ به‌کارهێنانی هێزی سه‌ربازی، که ته‌مه‌نیان زیاتر له ۳۰ ساڵه، ئاماژه‌یه بۆ گۆڕانکاری له سزای یاسادانه‌رانی ئه‌مریکا بۆ کۆمه‌ڵێک ڕه‌چاوکردنی ناوخۆیی و ده‌ره‌کی".
باسی له‌وه‌ش کردووه: "ئه‌م هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه وه‌رچه‌رخانێکی بنه‌ڕه‌تییه له گۆڕینی سیمای یاسایی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌ردو وڵات، هه‌روه‌ها فۆرمێکی نوێی په‌یوه‌ندییه‌کان داده‌مه‌زرێنێت له‌سه‌ر بنه‌مای ڕێزگرتن له سه‌روه‌ری عێراق و کۆتاییهێنان به میراتی شه‌ڕ، هه‌روه‌ها به‌هێزکردنی چوارچێوه‌ی هاوبه‌شی ستراتیژی، که په‌یامێک ده‌نێرێت بۆ کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌وه‌ی عێراق بوه‌ته ژینگه‌یه‌کی سه‌لامه‌ت و سه‌رنجڕاکێش بۆ وه‌به‌رهێنان".
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ڕوونیشی کردۆته‌وه: "هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و دو مۆڵه‌ته بۆ به‌کارهێنانی هێزی سه‌ربازی هیچ زیانێکی له هه‌وڵه‌کانی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی تیرۆر نادات، به‌و پێیه‌ی مۆڵه‌تی به‌کارهێنانی هێزی سه‌ربازی له ساڵی ۲۰۰۱ که له دوای هێرشه‌کانی ۱۱ی (ئه‌یلول/۹) بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌کانی قاعیده و ڕێکخراوه تیرۆریستییه په‌یوه‌ندیداره‌کانی دیکه ده‌رچوه، تا ئێستاش به‌رکاره".
مۆڵه‌تی به‌کارهێنانی هێز له دژی عێراق بۆ بڕیاردانی سه‌ربازی، یان ئه‌و بڕیارنامه هاوبه‌شه‌ی که ده‌سه‌ڵاتی به‌کارهێنانی به هێزه چه‌کداره‌کانی ویلایه‌ته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا ده‌دات به‌پێی بڕیارنامه‌ی ۶۷۸ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان، مۆڵه‌تی کۆنگرێسی ئه‌مریکا بو له ۱۴‌ی (کانونی دوه‌م/۱)ی ۱۹۹۱، بۆ به‌کارهێنانی هێزی سه‌ربازی ئه‌مریکا له جه‌نگی دوه‌می که‌نداودا.
Your Comment