بزووتنەوەی گۆڕان دووهەمین کۆنفرانسی نیشتیمانی دەستپێدەکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بزووتنەوەی گۆڕان لە ژێردروشمی (گۆڕان بەرەو قۆناغێکی نوێ بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکان) لە گردی زەرگەتەی شاری سلێمانی دووهەمین کۆنفرانسی نیشتیمانی خۆی دەبەستێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، چۆمان محەمەد وتەبێژی کۆنفرانسەکە بە میدیای گۆڕانی وت، لە کۆنفرانسەکەدا دەمانەوێت بۆ شێوازی سیاسەت‌کردن بچینە قۆناغێکی نوێوە و هەڵسەنگاندن بۆ بڕیارەکانی جڤاتی نیشتمانی و ڕابردووی نوێنەرەکانی بزووتنەوەی گۆڕان بکەین.

ناوبراو دەشڵێت، ئامانجیانە لەو کۆنفڕانسەدا بگەن بەو وەڵامەی ئایا بەرنامە سیاسییەکەیان پێویستی بە گۆڕانکارییە یاخود نا، بە هەموو ئیرادەیانەوە هەوڵدەدەن بۆ تێپەڕاندنی ئەو گرەو و ئاڵەنگارییانەی لەسەر بزووتنەوەی گۆڕان دەکرێن.

بەپێى دەستورى رێکخراوەیى بزووتنەوەى گۆڕان، ئەرکەکانى کۆنفڕانسى نیشتمانى خۆى دەبینێتەوە لە نوێکردنەوەى بەرنامەى سیاسى لەبوارە جیاوازەکاندا، پێداچونەوە بە دەستورى رێکخراوەیى، هەڵسەنگاندن و دەستکاریکردنى پلاتفۆرمەکانى هەڵبژاردنەکانى پارێزگا وهەرێم و عێراقى فیدراڵ، هاوکات هەڵسەنگاندنى ئەداى تیمەکانى بزووتنەوەى گۆڕان لە حکومەت و نوێنەرەکانى لە دەزگا هەڵبژێردراوەکانى؛ پارێزگا، هەرێم و عێراقى فیدراڵ، هاوکات هەڵسەنگاندنى ئەداى جڤاتى نیشتمانى لە چەند ساڵى رابردودا.

کۆنفرانسەکەی گۆڕان پڕۆسەى سەرلەنوێ خۆڕیکخستنەوە و خۆنوێکردنەوەى بزووتنەوەکەیە بەتایبەت دواى ئەنجامى هەڵبژاردنى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق لە ئۆکتۆبەری 2021 کە بزووتنەوەى گۆڕان شکستی هێنا و هیچ کورسییەکی نەبردەوە.

News Code 222905

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha