بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هەڤاڵ ئەبووبەکر، پارێزگاری سلێمانی پەیامێکی دەربارەی دۆخی هەرێمی کوردستان بڵاو کردەوە و دەڵێت:
"هەر کاتێک، درک و وردبینیی و دووربینیی و بیرکردنەوەی ستراتیژیی و توانستی پێگەیشتن و تێگەیشتن و خوێندنەوەی مێژوو ڕووداو و سەرچاوە و هۆکار و هاوکێشە نێودەوڵەتیی و ناوچەیی و ناوخۆییەکان و ئیرادە و پشت بە خەڵکی خۆبەستن و بەردەوام بوون و مکووڕ بوون و جەسوور بوون و شێرگیریی و ئامانج و بەخەمگرتنی خەڵک و خاک و خۆبەخاوەنزانینی نیشتمانمان هەبوو؛ توانیمان بیر و بڕوای باوەڕی خۆمان و ژێرپێی خۆمان بپارێزین؛ زۆر بە ئاسانیش دەتوانین ئاسمان و ئاوی کوردستان بپارێزین".
"هەر کات توانیمان بەرگریی ناوەوەی خۆمان بەهێز بکەین، لەگەڵ خۆماندا گفتوگۆ بکەین، وەڵامی دەنگ و خواست و هاوارو بانگ و مافی هاووڵاتیانی خۆمان بدەینەوە؛ ئەو کات بەرگەی دەرەوە دەگرین و دەرەوە گوێمان بۆ دەگرێت و، وەڵامی سەرکەوتنی خۆمان وەردەگرینەوە".
لە سەد ساڵی ڕابردوودا؛ هیچ کاتێک هێندەی ئێستا؛ کورد لەم بەشەی کوردستاندا، بەم ڕادەیە: خۆنەناس و بێباک و بێئەزموون و بێسەرو بێپشت و پەرتەوازەو خۆشباوەڕو لاوازنەبووە.
تا شینی من شایی تۆ بێت، تا شادیی تۆ کۆستی من بێت، تا ئەم جەستەی کوردایەتییە شەکەتە هەست بە ئازاری خانەکانی خۆی نەکات، نە سەر بەسەرەوە دەمێنێت و نە سەربەخۆیی بە ئابورییەوە، نە سەروەریی بە ئاسمان و بە خاکەوە.
Your Comment