پەیوەندییەکان نێوان کوردستان و میسر، مێژوویی و دۆستانە و کاریگەرن

ڕۆژی سێشەممە ۱۹ی تشرینی دووەمی ۲۰۲۴ لە سەلاحەددین مەسعوود بارزانی پێشوازیی لە مەحموود فاروق عامر کونسوڵی گشتیی مسر لە هەولێر کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە دیدارەکەدا کونسوڵی گشتیی مسر لە هەولێر پیرۆزبایی سەرکەوتنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی لە سەرۆک بارزانی کرد و ڕایگەیاند ڕێژەی بەرچاوی بەشداربوونی خەڵک و بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە کەشێکی ئارام و مەدەنیانە، دەستکەوتێکی گەورەیە و  نیشانەی پێگەیشتوویی و پێگەی بەرزی هەرێمی کوردستانە لە عێراق و ناوچەکە. هەروەها ستایشی کولتووری پێکەوەژیان و ئاشتیخوازیی گەلی کوردستانی کرد و ڕۆڵی مێژوویی سەرۆک بارزانیی لە پاراستنی ئەو کولتوورە و قووڵتربوونی بەرز نرخاند.

هەر لەم دیدارەدا سەرۆک بارزانی ئاماژەی بە پەیوەندییەکان نێوان گەلی کوردستان و گەلی مسر دا و ئەو پەیوەندییانەی بە مێژوویی و دۆستانە و کاریگەر وەسف کرد. هەروەها سەرۆک بارزانی وێڕای ئاماژەدان بە مێژووی خەبات و قوربانیدانی گەلی کوردستان جەختی لە بەهێزکردنی فەرهەنگی پێکەوەژیان و ئاشتی کردەوە وەک تاکە ڕێگە بۆ کۆتایهاتنی نەهامەتی و ئازارەکانی گەلانی ناوچەکە.

لە بەشێکی تری ئەم دیدارە ڕۆشنایی خرایە سەر بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەکە و هەروەها پەیوەندییەکانی نێوان حکوومەتی هەرێم و حکوومەتی عێراقی فیدڕاڵ و سەردانەکەی ئەم دواییەی سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ هەرێمی کوردستان بە هەنگاوێکی گرنگ بۆ هەماهەنگی و چارەسەربوونی کێشەکان لەقەڵەم درا.

News Code 224400

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha