بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق له ڕاگهیهندراوێکدا باسی لهوهکردوه، محەمەد شیاع سوودانی ئەمڕۆ یەکشەممە پێشوازیی لە ستیڤن هیچن، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کرد و لە میانی دیدارەکەدا، پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات و ڕێگاکانی پەرەپێدانیان لە بوارە جیاجیاکاندا تاوتوێ کرا، بە شێوەیەک کە هاوکاری هاوبەش بەرز بکاتەوە و سودی بۆ عێراق و بەریتانیا هەبێت.
ئاماژه بهوهش کراوه، لە بەشێکی دیکهی دیدارەکەدا باس لە پێشهاتەکانی ناوچەکە کرا، هەروەها سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران جەختی کردەوە لەسەر گرنگی هەڵوێستی بەریتانیا و زلهێزەکان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان، بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی غەزە و لوبنان.
سوودانی ههروهها داوای ڕاگرتنی ئەو تاوانە دڕندانەیەی کرد، کە لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانەوە ئەنجام دەدرێن و بەو هۆیەوە هەزاران کەس بوونەتە قوربانی، جگە لەوەش بەردەوامبوونی شەڕ هەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە و جیهان".
Your Comment