فراوانکردنی بازنەی ململانێکان لە ناوچەکەدا لە بەرژەوەندی هیچ کەسێک نییە

کۆبوونەوەیەک لە پەرلەمانی ئەورووپا لە برۆکسلی پایتەختی بەلجیکا، بەڕێوەچوو تێیدا لیژنەی دۆستایەتی کورد پێکهێندرا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لەو کۆبوونەوەدا ژمارەیەک لە پارتە سیاسییەکانی ئەورووپا و عەبدولکەریم عومەر نوێنەری ئیدارەی خۆسەری کوردستانی سووریا لە ئەورووپا و جێگری هاوسەرۆکی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (DEM) ئامادەبوون.

وتاری دەستپێکی کۆبوونەوەی پەرلەمان لەلایەن ئەندریاس شیدەر، نوێنەری پارتی سۆسیال دیموکراتی نەمسا پێشکەش کرا، تیایدا گرنگی ئەم هەنگاوەی لەگەڵ بەڕێوەچوونی دانیشتنی نوێی پەرلەمانی ئەورووپا خستەڕوو.
ناوبراو جەختی لە گرنگی پتەو کردنی پەیوەندی دۆستانە و هاوکاری لەگەڵ کورد، لەبەر ڕۆشنایی ئەو هەلومەرجە سەختەی کە تەواوی ناوچەی ڕۆژهەڵات پێیدا تێدەپەڕێت کردەوە.

 ئەندریاس شیدەر ڕوونیشی کردەوە: "لە دەیان ساڵی ڕابردوودا کورد بە ئامانجی سڕینەوەی ناسنامەکەی و نەهێشتنی بوونی کەوتۆتە ژێر سیاسەتی نکۆڵیەوە.

 لە بەرامبەردا، نوێنەری ئیدارەی خۆسەر لە ئەورووپا، عەبدولکەریم عومەر، وتارێکی پێشکەش کرد کە تێیدا ستایشی ئەم هەنگاوەی کرد، و هیوای خۆی دەربڕی کە: “بەشدار دەبێت بۆ گەیشتن بە ئامانجە خوازراوەکان بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانی هاوکاری نێوان هەردوولا لایەن و دەبێتە هۆکارێکی زیاتر لە پێشخستنی ئەو هەوڵانەی کە بۆ دەستەبەرکردنی ئایندەیەکی باشتر بۆ کورد و باقی گەلانی دیکەی نیشتەجێی ناوچەکە دەدرێن".

 عومەر ئاماژەی بە ئەو پێشهاتانەی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرد و وتی: فراوانکردنی بازنەی ململانێکان لە ناوچەکەدا لە بەرژەوەندی هیچ کەسێک نییە و بەو پێیەش پێویستە هەموو لایەنە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان هەوڵی هاندانی چارەسەر و دەستپێشخەریی ئاشتیانە بدەن بۆ ئەوەی ڕێگری لە دەرچوونی دۆخەکە بکەن.

News Code 224379

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha