بەپێی ئەو ئامارە کە دەزگای لوتکە بۆ کاروباری پەنابەران بڵاوی کردۆتەوە۷۵۷ هەزار و ۳۲۳ هاوڵاتی عێراقی کە تەمەنیان لەسەروو ۱۸ ساڵەوەیە، لە وڵاتانی ئەورووپا داوای مافی پەنابەرییان کردووە، لەوانەش ۵۵۷ کەس بوون بە قوربانی کۆچی نایاسایی، بە جۆرێک ۳۲۱ کەس گیانیان لەدەستداوە و ۲۳۶ کەسیش بێ سەروشوێن بوونە.
یەکەم؛ ئاماری پەنابەرانی عێراقی کە داوای مافی پەنابەرییان کردووە لە وڵاتانی ئەوروپا ۲۰۱۵ - ۲۰۲۳
پاڵپشت بەو داتاو ئامارانەی دەزگای لوتکە بۆ کاروباری پەنابەران، بڵاو یکردووەتەوە، لە ماوەی ۲۰۱۵ - ۲۰۲۳، ئەو هاوڵاتییە عێراقییانەی کە تەمەنیان لە سەرو ۱۸ ساڵەوە لە وڵاتانی ئەوروپا داوای مافی مانەوەیان پێشکەش کردووە، ژمارەیان ۷۵۷ هەزار و ۳۲۳ کەس بووە. بە جۆرێک؛
ساڵی ۲۰۱۵؛ ۱۸۳ هەزارو ۴۲۲ کەس.
ساڵی ۲۰۱۶؛ ۱۶۰ هەزارو ۷۱۷ کەس.
ساڵی ۲۰۱۷؛ ۹۲ هەزارو ۶۹۱ کەس.
ساڵی ۲۰۱۸؛ ۶۹ هەزارو ۲۰۳ کەس.
ساڵی ۲۰۱۹؛ ۵۳ هەزارو ۲۴۰ کەس.
ساڵی ۲۰۲۰؛ ۳۴ هەزار کەس.
ساڵی ۲۰۲۱؛ ۷۳ هەزارو ۳۲۵ کەس.
ساڵی ۲۰۲۲؛ ۷۱ هەزارو ۲۲۵ کەس.
ساڵی ۲۰۲۳؛ ۱۹ هەزارو ۵۰ کەس.
دووەم؛ ئامار و ژمارەی هاوڵاتیانی بێ سەروشوێن بووی عێراق لە ڕێگای کۆچی نایاسایی ۲۰۱۵ - ۲۰۲۳
هەر پاڵپشت بەو داتاو ئامارانەی دەزگای لوتکە بۆ کاروباری پەنابەران، بڵاو یکردووەتەوە، لە ماوەی ۲۰۱۵ - ۲۰۲۳، ئەو هاوڵاتییە عێراقییانەی بێ سەرو شوێن بوون لە ڕێگای گەیشتن بە وڵاتانی ئەوروپا، ژمارەیان ۲۳۶ کەس بووە. بە جۆرێک؛
ساڵی ۲۰۱۵؛ ۷ کەس.
ساڵی ۲۰۱۶؛ ۵۴ کەس.
ساڵی ۲۰۱۷؛ ۶۷ کەس.
ساڵی ۲۰۱۸؛ ۲۵ کەس.
ساڵی ۲۰۱۹؛ ۱۰ کەس.
ساڵی ۲۰۲۰؛ ۱۷ کەس.
ساڵی ۲۰۲۱؛ ۴۷ کەس.
ساڵی ۲۰۲۲؛ ۷ کەس.
ساڵی ۲۰۲۳؛ ۲ کەس.
سێیەم؛ ئامار و ژمارەی گیان لەدەستدانی هاوڵاتیانی عێراقی لە ڕێگای کۆچی نایاسایی ۲۰۱۵ - ۲۰۲۳
بەپێی ئامارەکانی دەزگای لوتکە بۆ کاروباری پەنابەران، لە ماوەی ۲۰۱۵ - ۲۰۲۳، ئەو هاوڵاتییە عێراقییانەی لە ڕێگای گەیشتن بە وڵاتانی ئەوروپا گیانیان لەدەستداوە، ژمارەیان ۳۲۱ کەس بووە. بە جۆرێک؛
ساڵی ۲۰۱۵؛ ۲۵ کەس.
ساڵی ۲۰۱۶؛ ۷۸ کەس.
ساڵی ۲۰۱۷؛ ۲۹ کەس.
ساڵی ۲۰۱۸؛ ۵۴ کەس.
ساڵی ۲۰۱۹؛ ۴۷ کەس.
ساڵی ۲۰۲۰؛ ۱۸ کەس.
ساڵی ۲۰۲۱؛ ۴۶ کەس.
ساڵی ۲۰۲۲؛ ۱۷ کەس.
ساڵی ۲۰۲۳؛ ۷ کەس.
سێیەم؛ ئامار و ژمارەی قوربانی گیان لەدەستدان و بێسەروشوێن بوونی هاوڵاتیانی عێراقی لە ڕێگای کۆچی نایاسایی ۲۰۱۵ – ۲۰۲۳
بەگوێرەی ئامارەکانی دەزگای لوتکە، لە ماوەی ۲۰۱۵ - ۲۰۲۳، ئەو هاوڵاتییە عێراقییانەی لە ڕێگای گەیشتن بە وڵاتانی ئەوروپا گیانیان لەدەستداوەو بێ سەروشوێن بوونە، ژمارەیان ۵۵۷ کەس بووە. بە جۆرێک؛
ساڵی ۲۰۱۵؛ ۳۲ کەس.
ساڵی ۲۰۱۶؛ ۱۳۲ کەس.
ساڵی ۲۰۱۷؛ ۹۶ کەس.
ساڵی ۲۰۱۸؛ ۷۹ کەس.
ساڵی ۲۰۱۹؛ ۵۷ کەس.
ساڵی ۲۰۲۰؛ ۳۵ کەس.
ساڵی ۲۰۲۱؛ ۹۳ کەس.
ساڵی ۲۰۲۲؛ ۲۴ کەس.
ساڵی ۲۰۲۳؛ ۹ کەس.
Your Comment