بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سروە محەمەد پەرلەمانتاری یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق بە میدیای حزبەکەی ڕاگەیاندووە، رێککەوتنەکان بەشێوەیەکە کە نابێت کێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بەم شێوەیەی ئێستا بمێنێتەوە.
ئاماژەی بەوەش کرد، ئەو قەرزەی بە هەرێمی کوردستان دراوە بۆ دابەش کردنی مووچەی مووچەخۆران دواتر لە پشکی بوودجەی هەرێم بۆ ساڵی ٢٠٢٤ دەبڕدرێت.
باسی لەوەش کرد، بڕیارە دوای دیاری کردنی کەسێک بۆ سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، رێوشوێنەکانی هەموارکردنەوەی یاسای بودجە دەستپێبکات و ئەو بڕگانەی پەیوەندییان بە هەرێمی کوردستانەوە هەیە هەموار بکرێنەوە.
ئەوەشی خستەڕوو، بۆچوونێک هەیە کە مووچە بخرێتە سەر بوودجەی سیادی و بۆچوونێکی دیکە هەیە کە یاسای بوودجە هەموار بکرێتەوە و کێشەی مووچە چارەسەر بکرێت.
Your Comment