بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لەمبارەوە جەمیل عیسا، نوێنەری پێشووی جەلال تاڵەبانی و نووسەر و ڕۆژنامەوان لەسەر پێکهاتەی مەسیحی، بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاندووە: "ئەگەر دادگای فیدراڵی بڕیارێکی دروست بدات پارتی و یەکێتی ناتوانن قسە بکەن. پێکهاتەکانیش نابێت ببنە هۆکاری کێشە لە نێوان یەکێتی و پارتی واتە عاملی خێر بن".
ناوبراو وتیشی "هەرلایەنە و خۆی کردۆتە دەمڕاست، حەقی نییە تەدەخول بکات، کەی دادگای فیدڕاڵی وەک حەقیقەت بڕیاریدا ئێمە پێمان خۆشە، دەمانەوێت پێکهاتەکان نوێنەرایەتی خۆیان بکەن نەک حزب نە یەکێتی نە پارتی".
ڕۆژی یەکشەممە ۱۰ی مانگی ۱۲ بارەگای بارزانی بڵاویکردەوە، سەبارەت بە بابەتی میكانیزمی دابەشكردنی كورسیی پێكهاتەكان لە هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان و بوونی هەندێ هەوڵ بۆ گۆڕین و دەستكاریكردنی كورسی و مافەكانی پێكهاتەكان و چۆنیەتیی بەشدارییان لە هەڵبژاردن، تێڕوانینی مەسعوود بارزانی بەمشێوەیەیە: "پێویستە ڕێگە بەوە بدرێت پێكهاتەكان خۆیان بڕیار لە چارەنووسی خۆیان بدەن و هیچ چوارچێوەیەكی دیاریكراو بەسەریاندا نەسەپێندرێت".
دکتۆر جەمیل دەشڵێت: "فرە بازنەییمان پێ باشترە، یان دەبێت پارتی و یەکێتی ڕیکەوتن بکەن چەند کەسێکی ئەکادیمی و دڵسۆز و خەمخۆر دابنێین لە هەردوو لابێت گرنگ ئەوەیە ڕێکەون، ئەگەر نا ئەندامێکی پارتی بە ناوی پارتی لێدوان دەدات دەڵێت دەمانەوێت، فرە بازنە بێت نابێت چونکە ئەوە تەمسیلی پارتی دەکات نەک پێکهاتەکان. ئەگەر نوێنەرایەتی ئێمە بکەن نابێت وا قسە بکەن".
ناوبراو وتیشی،"لە ۹۲ ە وە مەسیحی کۆیە و سلێمانی نوێنەریان نییە لە پەرلەمان".
Your Comment