بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ململانێی یەکێتی و پارتی لەسەر ژمارەی کورسی و دابەشبوونی کۆتاکان بەسەر پارێزگاکاندا پێکهاتەکانیش دابەش دەکات بەسەر بەرەی جیاوازدا، بەو پێیەی پارتی داوای هەڵبژاردن بەشێوەی یەک بازنەیی دەکات بەشێکی پێكهاتەکان لەگەڵ یەک بازنەییدان و بەشێکی تریش هاوهەڵوێستی یەکێتی داوای هەڵبژاردنەکان بە فرە بازنەیی دەکەن. لێدوانە دژ بەریەکانی ئەو دوو حزبەش وایکردووە، بەشێک لە پێکهاتەکان داوای بڕیارێکی بێلایەن لە دادگای فیدڕاڵیەوە بکەن.