هەڵبژاردنی پەرلەمانی
-
وەک ئامادەکارییەک بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان؛
سەرۆکی لیستی بەرەی گەل: گۆڕانکاری لە بادینان و هەولێرەوە دەست پێدەکات
سەرۆکی لیستی بەرەی گەل وەک ئامادەکارییەک بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، سەردانەکانی لە ناوچەی هەولێر چڕتر کردووەتەوە و بە تایبەت سەردانی دهۆکیشی کرد.
-
وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان:
کار لەسەر ئەوە دەکەین پشکی پێکهاتەکان لە پەرلەمانی کوردستان ببێتە ۱۵ کورسی
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی بەرەی تورکمانی دەڵێت، لە پەرلەمانی داهاتووی کوردستاندا کار لەسەر ئەوە دەکەن پشکی پێکهاتەکان ببێتە ۱۵ کورسی.
-
ڕوونکردنەوەی پارتی دیموکرات لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژی پارتی رایگەیاند، حزبەکەی لە سەر هەڵوێستی خۆی پێداگرە و هیچ جۆرە دەستوەردانێكی نایاسایی لە هەڵبژاردنەکان قبووڵ ناکات.
-
لاهوور شێخ جەنگی بەرەی نیشتمانیی کوردستان ڕادەگەیەنێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لاهوور شێخ جەنگی بەرەیەکی تازەی بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تۆمار کردووە.
-
سەرۆکایەتی هەرێم: هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لەکاتی خۆیدا دەکرێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سهرۆکی دیوانی سهرۆکایهتیی ههرێمی کوردستان جەخت لەوە دەکاتەوە، هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ۲۵ى شوبات لە کاتی خۆیدا دەکرێت.
-
نوێنەرێکی پێشووی جەلال تاڵەبانی:
لە ساڵی ۱۹۹۲ەوە مەسیحییەکانی کۆیە و سلێمانی نوێنەریان لە پەرلەمان نییە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ململانێی یەکێتی و پارتی لەسەر ژمارەی کورسی و دابەشبوونی کۆتاکان بەسەر پارێزگاکاندا پێکهاتەکانیش دابەش دەکات بەسەر بەرەی جیاوازدا، بەو پێیەی پارتی داوای هەڵبژاردن بەشێوەی یەک بازنەیی دەکات بەشێکی پێكهاتەکان لەگەڵ یەک بازنەییدان و بەشێکی تریش هاوهەڵوێستی یەکێتی داوای هەڵبژاردنەکان بە فرە بازنەیی دەکەن. لێدوانە دژ بەریەکانی ئەو دوو حزبەش وایکردووە، بەشێک لە پێکهاتەکان داوای بڕیارێکی بێلایەن لە دادگای فیدڕاڵیەوە بکەن.
-
بۆ ئەوەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەببات، ماوەی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق درێژ کرایەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ماوەی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق درێژکرایەوە و گەورەترین بەربەست لەبەردەم هەڵبژاردنی هەرێم هەڵگیرا.
-
ئەندامێکی شاندی دانوستانکاری پارتی:
دادگای فیدراڵی عێراق دەیەوێت بڕیارێک دەربکات نەبێتە هۆی پەکخستنی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێکی شاندی دانوستانکاری پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ گفتوگۆ کردن لەسەر یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لەگەڵ لایەنەکان، ڕایگەیاند: دادگای فیدراڵی عێراق پەلە ناکات لەسەر یەکلایی کردنەوەی ئەو سکاڵایەی یەکێتی لەسەر یاسای هەڵبژاردن تۆماری کردووە، چوونکە نایەوێت بڕیارەکەی ببێتە هۆی پەکخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.
-
نێچیرڤان بارزانی:
بۆ دواخستنى هەڵبژاردنی پەرلەمانی رێککەوتنمان لەگەڵ یەکێتى نەکردووە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نێچیرڤان بارزانی سەبارەت بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، بڕیارە هەڵبژاردن لەکاتى خۆیدا بەرێوەبچێت.
-
وتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێم باس لە ئەگەری دواخستنی ههڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ڕایگهیاند، ڕۆڵی سهرۆكایهتی ههرێم بۆ بهڕێوهچوونی ههڵبژاردنی پهرلهمانی كوردستان لە هەموو هەنگاوە یاساییەکاندا بۆ بهڕێوهچوونی ههڵبژاردن تەواوبووە و ئێستا پڕۆسهكه له كۆمسیۆنه.
-
هەرێم داوا دەکات عێراق سەرپەرشتیی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بکات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە نووسراوێكى فهرميدا به واژۆى سهرۆكى ديوانى سهرۆكايهتيى ههرێمى كوردستان ئاراستهى كۆمیسيۆنى باڵاى سهربهخۆى ههڵبژاردنى عێراقی کردووە، داواى كردووه كۆمیسيۆن ئامادهيى نيشان بدات بۆ سهرپهرشتیكردنى ههڵبژاردنى پهرلهمانى كوردستان.
-
سەرۆکی حکوومەتی هەرێم و باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق لەسەر بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لەزووترین کات، ڕێککەوتن
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە ئەلینا رۆمەناوسکی باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق کرد.
-
وتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان:
کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئامادەیە سەرپەرشتی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان بکات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، کار بۆ گەڕاندنەوەی شەرعیەت بۆ دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان دەکەن و لەگەڵ کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان وادەیەک بۆ هەڵبژاردنەکانی هەرێم دیاری دەکەن.
-
پارتی دیموکرات:
پێویستە هەموو لایەنەکان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن هەنگاوی کردەیی هەڵبگرن
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مهكتهبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان جهختی كردهوه كه پێویسته ههموو لایهنهكان ههنگاوی كردهیی بنێن بۆ ئهنجامدانی ههڵبژاردنی داهاتووی پهرلهمانی كوردستان له وادهی دیاریكراوی خۆیدا.
-
نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق، داوایەک ئاراستەی لایەنەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نێردەی تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق پەیامێک ئاراستەی ھێزە سیاسییەکانی ھەرێمی کوردستان دەکات.
-
وتەبێژی یونامی:
بەرەوپێشچوونێک بۆ چارەسەری کێشەکانی هەڵبژاردن لە هەرێمی نییە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژی یونامی داوا دەکات کە لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان لە زووترین دەرفەتدا، رێککەوتنێک بۆ کێشە هەڵپەسێردراوەکانی هەڵبژاردن بدۆزنەوە.
-
بەرپرسێکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن:
هیچ ئامادەکارییەکمان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان نەکردووە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەرپرسێکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی لە هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، تاوەکوو ئێستا هیچ ئامادەکارییەکیان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان نەکردووە.