16ی ئۆکتۆبەر
-
ڕۆژنامەنووس و چاودێری سیاسی تایبەت بۆ کوردپرێس:
بە دڵنیایەوە ڕیفراندۆمی ۲۰۱۷ هۆکارێکی نەرێنیی نەبووە
ئاسۆ حاجی ڕۆژنامەنووس و چاودێری سیاسی لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا ڕایگەیاند ڕیفراندۆمی ۲۰۱۷ نەک هەر پاشهاتی ڕووخێنەری بۆ هەرێمی کوردستان نەبوو بەڵکوو یەکێک لە گرینگترین ڕۆژەکان لە مێژووی گەلی کوردستان ڕوژی ۲۵ی ۹ی ساڵی ۲۰۱۷یە کاتێک ئیرادەی خەڵکی کوردستان بەسەر ئیرادەی دوژمن و داگیرکەراندا سەرکەوت.
-
ئەندامێکی پارتی:
یەکێتی بە نیاز بوو خیانەتێکی تر لە کەرکووک بکات، بەڵام بۆی نەچووە سەر
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ڕاوێژکارێکی ئهنجومهنی سهرکردایهتیی کهرکووک-گهرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان، رایدەگەیەنێت، یەکێتی بەنیاز بوو خیانەتێکی تر لە خەڵکی کەرکووک بکات و شارەکە تەسلیمی شۆڤێنییەکان بکاتەوە بەڵام بۆی نەچووە سەر.
-
لە دوای ساڵی ۲۰۳۰ کورد لە کەرکووک زۆرینە نابێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەرپرسێکی یەکێتی لە کەرکووک هۆشداری لە کەمبوونەوەی ژمارەی کورد و زیادبوونی ژمارەی عەرەب لە کەرکووک دەدات.
-
لە کەرکووک بەرپرسانی پارتی و یەکێتی لێدوانی توند دژی یەکتر دەدەن
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەرپرسی لقی کەرکووکی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، سەرکردایەتی پارتی داوای ناوی لە یەکێتی کردووە بۆ پۆستی پارێزگاری کەرکووک، پارتی چەند ناوێکی ئامادە کردووە و ناوەکان خەڵکی بێ لایەنیشی تێدابووە، بەڵام یەکێتی هیچ ناوێکی ئامادە نەکردووە.
-
وتەبێژی جووڵانەوەی نەوەی نوێ:
پارتی و یەکێتی پێش ١٦ـی ئۆکتۆبەر و ئێستاش هیچیان بۆ کەرکووک نەکردووە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژی جووڵانەوەی نەوەی نوێ رایگەیاند، پارتی و یەکێتی پێش ١٦ـی ئۆکتۆبەر و بە ئێستاشەوە هێزیان هەیە، بەڵام هیچیان نەکردووە بۆ کەرکووک.
-
پەیامی سەرۆکی نەوەی نوێ سەبارەت بە ڕووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەر
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ رایگەیاند، ئەنجامی ڕووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەر و لەدەستدانی نیوەی خاکی کوردستان دەگەڕێتەوە بۆ ئەنجامدانی ڕیفراندۆمەکەی بارزانی و سەرجەم لایەنە سیاسییەکانی دیکە.
-
بەرپرسێکی پارتی دیموکرات:
بەربەستی زۆر لەبەردەم وەرگرتنەوەی بارەگاکانی پارتی دیموکرات لە کەرکووک هەیە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەرپرسێکی پارتی دەڵێت، بۆ وەرگرتنەوەی بارەگاکانیان لە سنووری کەرکووک، بەربەستی زۆر لەبەردەم بڕیاری سەرۆکوەزیرانی عێراق هەیە.
-
یەکێتیی نیشتمانی لە ۱۶ی ئۆکتۆبەردا شەڕی سێ دەوڵەتی کرد
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەرپرسی پێشوی میحوەری کەرکووکی هێزی پێشمەرگە رایگەیاند ئێمە لە ۱۶ی ئۆکتۆبەردا شەڕی سێ دەوڵەتمان کردووە.
-
ڕۆڵی هەریەک لەوانەی دەستیان لە ڕووداوەکانی ۲۰۱۷ی کەرکووکدا هەبوو/ محەمەد هادیفەر
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مێژووی سیاسیی کوردستانی عێراق هەوراز و نشیوی زۆری بەخۆوە بینیوە بەڵام دوو ڕووداوی مێژوویی ۳۱ی ئاب و ۱۶ی ئۆکتۆبەر لە مێژووی هەرێمی کوردستاندا سەرچاوەی زۆربەی ناکۆکییە سیاسییەکان بوون.
-
بەرپرسی بەشی کوردیی دەنگی ئەمریکا:
تا پێش ئەنجامدانی ڕیفراندۆم هەرێمی کوردستان نیمچە دەوڵەتێک بوو
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دڵشاد ئەنوەر بەرپرسی بەشی کوردیی دەنگی ئەمریکا لە لاپەڕەی فەیسبووکی خۆی دەنووسێت: تا پێش ئەنجامدانی ڕیفراندۆم لە ساڵی ۲۰۱۷، هەرێمی کوردستان تەنها هەرێمێک نەبوو لە چوارچێوەی عێراق دا، بەڵکوو نیمچە دەوڵەتێک بوو، تەنها بەناویش لە چوارچێوەی عێراقدا بوو.
-
فەرماندەیەکی سەربازیی یەکێتیی نیشتمانی وەڵامی کەمال کهرکووکی-ی دایەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لێپرسراوی دەستەی سەرپەرشتیاری لیوای (۳-۷)ی تایبەتی یەکێتی وەڵامی کەمال کهرکووکی دەداتەوە و رایگەیاند، مێژو شاهێدی ئەو ڕاستیەیە کە لەگەڵ پارتی لە شەڕی ناوخۆدا جگە لە زیان هیچ شتێکیان بۆ نەمایەوە.
-
لێپرسراوی دەزگای هەڵبژاردنی یەکێتی:
ئەگەر کورد لە ناوچەکێشە لەسەرەکان یەکدەنگ نەبێت ژمارەیەکی زۆر دەنگ و کورسی لەدەستدەدات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لێپرسراوی دەزگای هەڵبژاردنی یەکێتی رایگەیاند، ئەگەر کورد یەک دەنگ نەبێت لە ناوچە کێشە لەسەرەکان، ژمارەیەکی زۆر لە دەنگ و کورسی لەدەستدەدات و مەترسیش لەسەر کوردستانی بوونی کەرکووک دروستدەبێت.
-
مەسروور بارزانی:
لە ۱۶ ئۆکتۆبەردا میحوەری پردێ نەیهێشت قەوارەی هەرێم تێکبدرێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی حکوومەتی ههرێمی کوردستان سەردانی هێزەکانی پێشمەرگەی لە میحوەری پردێ کرد و رایگەیاند، دوای ۱۶ـی ئۆکتۆبەر میحوەری پردێ رێگربوو لەوەی ئەم پیلانە سەربکەوێت و قەوارەی کوردستان تێکبدات.
-
سەرۆكی پێشووی دەزگای زانیاری پەیامێکی توند لەدژی یەکێتی بڵاو دەکاتەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆكی پێشووی دەزگای زانیاری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایدەگەیەنێت "ئومێد دەكەم لەژێرناوی جیاكردنەوەی بوودجە یان پشكی پارێزگادا، چیتر بەرژەوەندییە باڵاكانی نەتەوەكەمان نەكرێنە قوربانیی بەرژەوەندی تەسكی حزبی".