لە یاسای بوودجە شتێک بەناوی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمەوە نییە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند له‌ یاسای بوودجه‌دا نه‌هاتووه‌ که‌ پاره‌ بۆ هه‌رێمی کوردستان بنێردرێت ته‌نها ئاماژه‌ به‌ پشکی هه‌رێمی کوردستان کراوه‌.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، محه‌مه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق له‌میانی دیدارێکدا له‌گه‌ڵ ژمارەیەک دەزگای راگەیاندن په‌یوه‌ست به‌ پشکی هه‌رێمی کوردستان لە بوودجەی وڵاتەکەی رایگەیاند: لە یاسای بوودجە شتێک بەناوی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم نییە، ئەوەی هەیە پشكی هەرێمی كوردستانە لە بوودجە، بەپێی یاسای بوودجەش ناتوانین لەناردنی پارە بۆ هەرێم بەردەوام بین، بەڵام دەكرێت قەرزیان پێ بدەین بۆ چارەسەری كێشەی مووچەی فەرمانبەران.

سوودانی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ئەنجومەنی وەزیران دەسەڵاتی خۆی بەکارھێناوه‌ و بڕیاری داوه‌ تا ئه‌وکاته‌ی کێشە داراییەکانی نێوان ھەولێر و بەغدا چاره‌سه‌ر ده‌کرێن، مانگانە بڕێک پارە بە قەرز ڕەوانەی ھەرێم بکات، بۆ رێککەوتن لەگەڵ حکوومەتی ھەرێم لەبارەی کێشە داراییەکان پێویستییان بە لێکتێگەیشتن ھەیە نەک لێدوانی بەرپرسان کە گرژییەکانی نێوانیان زیاتر بکات.

به‌ڵام سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق به‌ڵێنێکی به‌ هاوڵاتیانی هه‌رێمی کوردستان دا و وتی، "قەیران و نەهامەتییەکانی هاونیشتیمانیانی هەرێمی کوردستان کەم دەکەینەوە و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا مانگانە دەتوانین بڕە پارەیەک وەکوو قەرز بە هەرێمی کوردستان بدەین".

News Code 222122

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha