بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ڕۆژی چوارشەممە ۱۳ی بەفرانباری ۱۴۰۲ لەسەر هەوڵی کۆنسوڵخانەی ئێران لە هەولێر ڕێوڕەسمێک بەبۆنەی چوارەمین ساڵیادی شەهید بوونی حاجی قاسم سولەیمانی و هاوڕێ شەهیدەکانی لە هوتێل ڕۆتانای شاری هەولێر بەڕێوەچوو.
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- فازڵ میرانی لهمیانی وتارێکدا له مهراسیمێکی تایبهت به یادی تیرۆرکردنی شەهید سولهیمانی، فهرماندهی پێشووی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران، ڕایگهیاند: پێویستە ئێمە داوا لە شوێنکەوتووانی سەردار سولەیمانی بکەین لە چوارچێوەی پێوەندییە دۆستانەکانیاندا لەگەڵ لایەنە کوردستانییەکان نفووزی خۆیان بۆ باشتر کردنی پێوەندییەکان لەگەڵ هەولێر و بەغدا بخەنەگەڕ.
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاشکرایدهکات، ئهوکاتهى گرووپى تیرۆریستیى داعش مهترسى لهسهر ههولێر دروست کردووه، حاجی قاسم سولهیمانى فڕۆکەیەک فیشەک و دۆشکا و گولەی ئاڕبیجیی گەیاندۆته هەولێر.