بەرپرسێکی پێشووی ئەمریکی هۆشداری لە داهاتووی هێزی پێشمەرگە دەدات

جاناتان لورد هۆشداری دەدات کە بەهۆی کێشەناوخۆییەکانەوە لە هەرێمی کوردستان ڕەنگە دوای کۆتایی هاتنی یارمەتییەکانی ئەمریکا، داڕووخانی هێزەکانی پێشمەرگە ڕووبدات.

جاناتان لورد ڕاوێژکار و کارمەندی پێشوو لە وەزارەتی دەرەوە و وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا هۆشداری دەدات لەبارەی پاشهاتەکانی ناکۆکیی نێوان دوو حزبی سەرەکیی هەرێمی کوردستان لەسەر چۆنییەتی ڕێکخستنی هێزەکانی پێشمەرگە.

ناوبراو لە یادداشتێکدا کە لە ماڵپەڕی پەیمانگەی نێوئەمریکەن سیکیوریتی بڵاو کراوەتەوە دەنووشێت پاشهاتەکانی درێژەدان بە ناکۆکیی نێوان دوو حزبی دەسەڵاتدار لە هەرێمی کوردستان کاریگەرییەکی کارەسەتباری لەسەر داهاتووی هێزەکانی پێشمەرگە دەبێت.

جاناتان لورد دەڵێت پێنتاگۆن مانگانە 20 ملیۆن دۆلار بۆ یارمەتیدانی هێزەکانی پێشمەرگە خەرج دەکات.

ناوبراو هۆشداری داوە لەوەی کە ئەگەر پارتی و یەکێتی بەردەوام بن لەو دۆخەی ئێستادا تێیدان و یارمەتییەکانی ئەمریکاش ببڕدرێت مەترسیی داڕووخانی هێزەکانی پێشمەرگە لەئارادایە.

لێکۆڵەری ئێستاکەی پەیمانگەی نیو ئەمریکەن سیکیوریتی هەروەها باس لە ناڕازی بوونی ئەمریکا دەکات لە پڕۆسەی چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان.

News Code 221994

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha