نووری مالیکی: هەوڵ ئەدەین بەهەرشێوەیەک بێت پێداویستیەکانی هەرێم دابین بکرێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا دوای کۆبوونەوەکەی لەگەڵ شاندی پارتی، لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەنوسان رایگەیاند، هەوڵ ئەدەین بەهەرشێوەیەک بێت پێداویستیەکانی هەرێم دابین بکرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نووری مالیکی ئاماژەی بەوەش کرد، چوارچێوەی هەماهەنگی و هەموو ئەو هێزانەی کە چوارچێوەیان پێکهێناوە پەیوەندیەکی باشیان لەگەڵ هەرێم هەیە، لەگەڵ پارتە سەرەکییەکانی هەرێم بەشێوەیەکی گشتی، "پێموایە چوارچێوەی هەماهەنگی گەرەنتییە بۆ پەیوەندی ئەرێنی نێوان حکوومەتی فیدڕاڵ و هەرێم".

پەیوەست بە جێبەجێ نەکردنی یاسای بودجە، نووری مالیکی وتی: "داوام له‌ براده‌رانی چوارچێوه‌ی هەماهەنگیش کردووه‌، لیستێکی ئه‌و بابه‌تانه‌مان به‌ده‌ست گه‌یشتوه‌ که‌ جێبه‌جێ نه‌کراون، ناڵێم ئه‌وانه‌ بونه‌ته‌ قه‌یران یان کێشه‌یه‌کی گه‌وره‌ له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا، به‌ڵام ئه‌مانه‌ داواکارین و له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستور و یاسا پێشکه‌شکراون و مافه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان له‌خۆده‌گرێت و پێویسته‌ چاره‌سه‌ر بکرێن، چونکه‌ نامانه‌وێت زیان به‌ هیچ توێژێکی گه‌لی عێراقی بگات".

لەوەڵامی ئەوەی ئایا مانگانە شایستەی دارایی هەرێم رەوانە دەکرێت؟ مالیکی دەڵێت: "ئەوە یەکێک بو لەو بابەتانەی کە قسەمان لەسەر کرد و هەوڵدەدەین ئەو رێکەوتنە نەوتیەی کراوە جێبەجێ بکرێت، لەگەڵ ئەوەی نەوتی هەرێم بەهۆی هەڵوێستی لایەنی تورکی هەناردە ناکرێت بەڵام دەبێت پێویستییەکانی خەرجی هەرێمی کوردستان دابینبکرێت تاوەکو پڕۆسەی هەناردەکردنی نەوت دەستپێدەکاتەوە، ئیدی بەهەرشێوەیەک بێت بە پاکتاوکردن یان سولفە پێداویستیەکانی هەرێم دابین بکرێت".

News Code 221968

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha