تورکیا گوندێکی لە سنووری چەمچەماڵ بۆردوومان کرد

بەشی تورکیا- لەلایەن فڕۆکەی بێ‌ فڕۆکەوانی تورکیا سنووری چەمچەماڵ بۆردمان کرا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، میدیاکانی هەرێمی کوردستان بڵاویان کردە بەیانیی ئەمڕۆ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی تورکیا سنووری چەمچەماڵی بۆردوومان کردووە‌، بەدیاریکراوی لە گوندی چنارتووی ئاغجەلەر، بۆردمانێکی سەختی کردووە و کوژرا و و برینداریش هەن.

باس لەوەش دەکرێ‌ تیمەکانی تەندروستیی سنووری چەمچەماڵ، لە شوێنی رووداوەکە بوونە و کوژراو و بریندارەکانیان بۆ نەخۆشخانە گواستووەتەوە.

شارەدێی ئاغجەلەر، سەر بە شارۆکەی چەمچەماڵی پارێزگای سلێمانیە، هاوسنوورە لەگەڵ شارۆکەی کۆیە، ئەو سنوورە لە پێشوو هیچ کێشەیەکی تەناهی تێدا نەبووە.

لە ماوەی دوو هەفتەی رابردوودا فڕۆکەی بێ‌ فڕۆکەوانی تورکیا، چەند جارێک سنووری سلێمانی و شارۆکەکانی بۆردوومان کردووە، لە دواین هەوڵیش لە سنووری پێنجوێن و چەمچەماڵ بوو کە دوو ئۆتۆمبێل کرانە ئامانج.

News Code 221951

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha