ئەردۆغان: یاسای چوارچێوەیی چووە واری جێبەجێکردنەوە

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، رایگەیاند: "یاسای بەهێزکردنی پشتیوانیی نیشتمانی و یەکگرتوویی کۆمەڵایەتی" چووە واری جێبەجێکردنەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرۆککۆماری تورکیا، لە هەژماری خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان رایگەیاند، "لەپێناو داهاتوویەکی ئارام، خۆشگوزەران و سەلامەتی تورکیا، ئەم هەنگاوە گرنگە نراوە" و سوپاسی دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی مەهەپە؛ نوعمان کورتوڵموش، سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا؛ گرووپی ئاکپارتی و "هەموو ئەو پارت و گرووپە سیاسییانەی کرد کە هەڵوێستێکی بنیاتنەرانەیان هەبووە."

ئەردۆغان دەڵێت، یاساکە بە دەنگی ۴۶۷ پەرلەمانتار پەسندکراوە و سوپاسی هەموو ئەو لایەنانەی کرد کە بەشدارییان تێدا کردووە.

هەروەها ئەردۆغان پیرۆزبایی لە دامودەزگاکانی دەوڵەت و ئەو بەرپرسانە کرد کە بەشداربوون لە سەرخستنی پرۆسەکەدا.

سەرۆک کۆماری تورکیا دەڵێت: "ئەو پرۆسەیەمان بە رەچاوکردنی هەستیاریی تەواوی گەلەکەمان، بەتایبەتی کەسوکاری شەهیدان بەڕێوەبردووە و لەسەر بنەمای یاساکە، بە هەمان نیازپاکی و وردبینی بەردەوام دەبین لە بەڕێوەبردنی."

News ID 227726

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha