بارزانی جەخت لە پشتیوانیی حکوومەتی هەرێم  بۆ پارێزگای سلێمانی دەکاتەوە

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە مەبەستی بەدواداچوون بۆ رووداوەکانی ئاگرکەوتنەوە لە شاری سلێمانی، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ پارێزگاری سلێمانی ئەنجامدا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ هەڤاڵ ئەبووبەکر، پارێزگاری سلێمانی، بەدواداچوونی بۆ رووداوە نەخوازراوەکانی ئاگرکەوتنەوەی دوێنێ شەو و ئەمڕۆی شاری سلێمانی کرد.

لە پەیوەندییەکەدا، سەرۆکی حکوومەت نیگەرانیی قووڵی خۆی لە کەوتنەوەی ئەو ئاگرانە دەربڕی و پارێزگار و بەرپرسانی شارەکەی راسپارد کە رێکارەکانی پاراستنی سەلامەتیی گیان و ماڵی هاووڵاتییان توندتر بکەن.

سەرۆکی حکوومەت لەبارەی رووبەڕووبوونەوەی دەرئەنجامی رووداوەکانەوە، هەموو هاوکاری و پشتیوانییەکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ پارێزگای سلێمانی دووپات کردەوە.

لە بەشێکی دیکەی پەیوەندییەکەدا، مەسروور بارزانی هیوای چاکبوونەوەی خێرای بۆ ئەو هاووڵاتییانە خواست کە بەهۆی رووداوەکانی ئاگرکەوتنەوەکەوە بریندار بوون.

News ID 227727

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha