کۆتایی هەموو مانگێک بەشە بوودجەی هەرێم لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە رەوانە دەکرێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پەرلەمانتارێکی پارتی لە پەرلەمانی عێراق ئاشکرای کرد، بەبێ کێشە کۆتایی هەموو مانگێک پشکی ھەرێمی کوردستان لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە ڕەوانە دەکرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شێروان دووبەردانی، پەرلەمانتاری فڕاکسیۆنی پارتی بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی راگەیاندووە:  ڕێککەوتنی ھەرێمی کوردستان و بەغدا پێویستی بە دروست کردنی لیژنەیەک هەیە و بڕیارە لیژنەکە لە چەند وەزارەتێکی ھەرێمی کوردستان و عێراق پێک بێت، بۆ بە ئامانج گرتنی چەند پرسێک، لەوان: داھاتەکانی ناوخۆ، دەروازە سنووریەکان، پرسی نەوتی ھەرێمی کوردستان و ھەماھەنگی نێوان دیوانی چاودێری دارایی ھەردوولا، چونکە بەپێی یاسا ٥٠%ی داھاتی ناوخۆ دەگەڕێتەوە بۆ بەغدا، پێشتر ڕێککەوتن لەسەر ئەو بابەتەکراوە.

ناوبراو ئاماژەی بەوەش کردووە: شاندی ھەرێمی کوردستان لەو سەردانەی بۆ بەغدا مەبەستی ئەنجامدانی دانوستان نیە، بەڵکو مەبەست جێبەجێکردنی یاسای بودجەی گشتی عێراقە، پێشتر دانوستان تەواو بووە و بڕاوەتەوە، ھەردوو حکوومەت پابەندی ڕێککەوتن دەبن بۆیە لە کۆتایی ئەم مانگە بەشە بودجەی ھەرێمی کوردستان ڕەوانە دەکرێت و لەمەودوا مانگانە وەزارەتی دارایی بەغدا لەکاتی خۆیدا پارە بۆ ھەرێمی کوردستان ڕەوانە دەکات، دیسان دەیڵێمەوە سەردانی شاندی ھەرێم پەیوەندی بە پارەی مووچەوە نییە، چوونکە پارەی مووچە و پەرەپێدان  کۆتایی هەموو مانگێک بەبێ کێشە بۆ ھەرێمی کوردستان دەنێردرێت.

News Code 221790

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha