بەپێی هەواڵی کوردپرێس، رۆژنامهکه له ژمارهی ئهمرۆیدا باسی لهوه کردووه، ناکۆکییەکە کاتێک سەری هەڵدا، فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمان پشتیوانی پابەند کردنی حکوومەتی کرد بەدانەوەی پارە پاشەکەوتکراوەکان، کە ئەوەش فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕەتی کردەوە.
فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق رەتی دەکاتەوە ئەو بڕگەیەی پەیوەستە بە مووچە پاشەکەوتکراوەکان لە یاسای بودجەدا، هەڵوەشابێتەوە یاخود سڕابێتەوە.
بهپێی رۆژنامهکه، فراکسیۆنی یهکێتی سەرکەوتوو بووە لە جێگیرکردنی بڕگەی (۱۴) لە بوودجە کە دەقەکەی دەڵێت: بوودجە بەشێوەیەکی دادپەروەرانە لەنێوان پارێزگاکانی هەرێم دابەش دەکرێت هەروەها مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینانیش.
ههرێم کهمال ئاغا، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق، به رۆژنامهکهی راگهیاندووه: پارتی لەگەڵ گێڕانەوەی پاشەکەوتی زۆرەملێ فەرمانبەرانی هەرێم نیە لە بوودجەدا، بەڵام ئێمە جەخت دەکەین لەسەر مانەوەی ئەو بڕگەیە، بۆ گێڕانەوەی مافەکانی فەرمانبەران.
Your Comment