ئەگەر لەبەر ڕازی کردنی نەتەوە یەکگرتووەکان هەڵبژاردن دەکەین، ئەوە هەر نەکرێت باشترە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامی پێشووی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت: هەر کاتێک نێوانی پارتی و یەکێتی تێکدەچێت، خەڵک لە دڵەڕاوکێ ئەژی، خەمی ساقامگیرییەتی، چوونکە خەمی مووچە و بازاڕ و نانەکەیەتی کە بارگرانیی دروست نەبێت بۆی.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاری هەرسین پەرلەمانتاری خولی پێشووی کوردستان لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ شارپرێس، رایگەیاند: "ئۆپۆزسیۆن وا ئەزانێت ئیشی بەس ئەوەیە حکوومەت ناشرین بکات، نەیتوانیوە تەواوکەری حکوومەت بێت، لەلایەکی دیکەشەوە پارتی و یەکێتی، ئەوەندەی خەمی کێشەی لاوەکی خۆیانن، کێشەکەی زیاتر ئاڵۆز کردووە، بۆیە دەبێت پارتی و یەکێتی و لایەنەکانی دیکە خاڵێک دابنێن و بێنە سەری دێڕ".

ناوبراو وتیشی: "ئەگەر لەبەر قسەی خەڵکی دەرەوە و ڕازی کردنی نەتەوە یەکگرتووەکان هەڵبژاردن دەکەین، ئەوە هەر نەکرێت باشترە."

بەوتەی ئاری هەرسین، پێویست ناکات کەس لە ئەمریکا بترسێت، ئەمریکا خۆی یەکێکە لە پاڵپشتە هەرە گەورەکانی وڵاتە دیکتاتۆرەکان."

لەبارەی ئەم خولەی پەرلەمانی کوردستانیش، ناوبراو وتی: "خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان، پەرلەمانێکی لاوازە، ئەوەی دەسەڵاتی لانەبێت، پەرلەمانتارە، ئەوەی دەسەڵاتی لابێت، لە پەرلەمان نییە".

لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، کردنی یا نەکردنی؟ ئاری هەرسین دەڵێت: "هەڵبژاردنێک کە بەپینە و پەڕۆ و بە شەڕەشەق و بە ئیعازی خەڵکی دیکە بێت، نەکرێت باشترە".

News Code 221520

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha