بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لوتفوڵڵا دارابی وتی: لە سەرەتای ئەمساڵەوە لە کوردستان دەست بەسەر 57 کیلۆ مادەی هۆشبەردا گیراوە و زۆرترین ڕێژەی ماددەی هۆشبەر کە دۆزراوەتەوە تلیاک بووە.
ناوبراو ڕاشیگەیاند: هەر لەم ماوەیەدا لە پەیوەندی لەگەڵ بەرهەمهێنان و دابەش کردنی ماددە هۆشبەرەکان 369 دۆسیە تۆمار کراون و 362 کەس دەستگیر کراون کە 357 پیاو و 5 ژن بوون.
جێگری فەرماندەی پۆلیسی کوردستان ئاماژەی بەوەش کرد: 171 لە دەستگیرکراوەکان بێکار بوون یان کاری ساختەیان هەبووە، هەروەها 2%ی سەرجەم دەستگیرکراوەکان تەمەنیان لەنێوان 15 بۆ 20 ساڵ بووە.
Your Comment