بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە دواهەمین هەینی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا بە ئامانجی ڕاگەیاندنی پشتگیری لە قودسی شەریف و پشتیوانی لە خەڵکی چەوساوەی فەلەستین؛ ڕێپێوانی ڕۆژی جیهانیی قودس لە شار و شاروچکەکانی ئێراندا بەڕێوەچوو.
بەشداربووانی ڕێپێوانی ڕۆژی جیهانیی قودس بە هەڵگرتنی لافیتە و وێنەی بەرخۆدانی گەلی فەلەستین تووڕەیی خۆیان لە داگیرکەرانی قودرس نیشان دا و لە بڕیارنامەی کۆتاییدا ڕاگەیێندرا هەر چەشنە هەنگاوێکی گەمژانە لەلایەن ئیسرائیلەوە لە دژی مزگەوتی ئەقسا باجێکی قورسی دەبێت.
Your Comment