پەکەکە بیانوو دەداتتە دەست تورکیا بۆ هێرش کردنەسەر هەرێمی کوردستان

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیێنێت پەکەکە دۆخی هەستیاری هەرێم ڕەچاو ناکات و بیانوو دەداتتە دەستی تورکیاوە بۆ هێرش کردنەسەر هەرێمی کوردستان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە بەیاننامەکەی فراکسیۆنی پارتی هاتووە: "بەداخەوە شەڕی پەکەکە و تورکیا هەمیشە ماڵوێرانی بۆ سەر ژیان و ژینگەی کوردستان و کاول کردنی گوندەکان و نەهێشتنی ژیان هەبووە لە ناوچە سنوورییەکاندا".

ئێمە نەک ئێستا لەسەر داربڕین بەڵکوو لە ڕابردووش ڕامانگەیاندووە با چیدی خەڵکی سڤیل نەبنە قوربانی و شەهید نەکرێن با ئەم کێشەیە لەناو خاکی تورکیا چارەسەر بکرێت و خەڵکی هەرێمی کوردستان و ژینگەی کوردستان و ئاژەڵ و سروشتی کوردستان نەبنە قوربانیی ئەم شەڕە.

وەک چۆن داوا لە حکوومەتی تورکیا دەکەین خەڵکی سڤیل و سروشتی کوردستان و گوندەکانمان نەکاتە قوربانیی کێشەی خۆی لەگەڵ پەکەکە لە هەمانکاتدا دەڵێین پەکەکە هەمیشە بیانووی داوەتە دەست تورکیا و بە بەرپرسیارییەتەوە مامەڵەی لەگەڵ دۆخی هەستیار و ناسکی هەرێمی کوردستان نەکردووە،بەپێچەوانەوە دەیانەوێت هەرێمی کوردستان تێوەبگلێنن و خەڵک و سروشت و خاکی کوردستان باجی ئەو بیانووانە بدات کە ئەوان دەیدەنە دەست حکوومەتی تورکیا.

لێرەشەوە داوا لە حکوومەتی عێراقی دەکەین هەڵوێستیان هەبێت و لەم کێشەیە بێلایەن نەبن هەم لەگەڵ دەوڵەتی تورکیا قسە بکەن و هەم پەیامێکی ڕوون بدەنە پەکەکە.

هەر لەمبارەیەوە یاداشتێکمان ئامادەکردووە بۆ سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان و داوای ڕێکاری پێویستی په‌رله‌مانی و دانیشتنی تایبه‌ت دەکەین لەسەر ئەم پرسە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 2203

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha