تەنها پارتی لە حکوومەتدا نییە و یەکێتی و گۆڕانیش شەریکن تیایدا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێکی پێشووتری پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی رایگەیاند، تەنها پارتی لە حکوومەتدا نییە و یەکێتی و گۆڕانیش شەریکن لەو دۆخەی کە ئێستای لە هەرێمی کوردستان هەیە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فازڵ بەشارەتی ئەندامی پێشووتری پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی بە ئێن ئاڕ تی-ی ڕاگەیاندووە: پارتی بەتەنها بەرپرسیار نییە لە دۆخی خراپی هەرێم و یەکێتی و گۆڕانیش شەریکن و حزبەکان بەمەبەست دەیانەوێت بەربەست بۆ پارتی دروست بکەن لە کابینەی نۆیەمدا.

لەبارەی بۆچوونی جیاوازی یەکێتی و پارتی لەسەر مووچە و بوودجە، ئەو ئەندامەی خولی پێشووتری پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی ئاماژەی بەوەکرد، ناکۆکییەکانی نێوان پارتی و یەکێتی لەسەر مووچە و داهات ئاساییە، دەشڵێت: پارتی هێزی دروست کردووە بۆ قاچاغچی خاڵە سنوورییەکان کەچی رێگری لێکراوە.

فازڵ بەشارەتی ئەوەشی خستەڕوو، بەشێک لە حزبەکان داهات رادەست ناکەن و کاریگەری کردووەتە سەر مووچە و حزبەکانیش بەمەبەست دەیانەوێت بەربەست بۆ پارتی دروست بکەن لە کابینەی نۆیەمدا، جەخت لەوەش دەکاتەوە، "جومگەکانی حکومڕانی بەدەست پارتیەوە نییە و یەکێتی و گۆڕانیش شەریکن تێیدا، ئەگەر یەکێتی و گۆڕان پێیان وایە دەسەڵاتییان نییە، بۆ ناکشێنەوە لە حکوومەتدا؟"

لەسەر ئەو بابەتەش، لەم چەند ڕۆژەی دواییدا چەند پەرلەمانتارێکی پارتی و یەکێتی یەکتر تۆمەتباردەکەن بە نەگەڕاندنەوەی داهاتەکانی سنووری ئیدارەکانیان بۆ خەزێنەی دەوڵەت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 2152

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha