بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پەیمانگەی لووی لە ئۆسترالیا لەبارەی هەڵویستی جۆ بایدن سەرۆک کۆماری نوێی ئەمریکا لەبارەی کوردەکانەوە دنووسێت: جۆ بایدن پێوەندیێکی کۆنی لەگەڵ کۆمەڵگای کورد لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕات هەیە و چاوەڕوان دەکرێت پێچەوانەی سەرۆکە پێشووەکانی ئەمریکا پشتگیریی زیاتر لە کورد بکات.
ئە پەیمانگایە بڕواشی وایە کە ڕەخنەی لە دەسەڵاتی تورکیا گرتووە بە بۆنەی پێشێل کردنی مافی مرۆڤەوەوە دەبێت دۆخی کوردەکانی ئەو وڵاتەشی بەلاوە گرنگ بێت چوونکە کوردەکان ڕۆڵێکی گرینگیان لە ئۆپۆزیسیۆنی تورکیا هەیە و و لەلایەن ئیدارەی ئەردۆغانەوە گوشارێکی زۆریان خراوەتە سەر و دادگای فراوان لە تورکیا بۆ مەحکووم کردنی پارتی دیموکراتیکی گەلان کە پارتێکی سەربە کوردە بەڕێوەچووە.
ئەم گۆڤارە بە جۆ بایدنی ڕادەسپێرێت کە پشتگیری کردن لە کوردەکان لەڕێگای بەگر خستی پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیا دەست پێبکات و ئەو پڕۆسەیە زیندوو بکاتەوە.
لە هەمان کاتدا پەیمانگەی لووی پێش بینی ئەوەش دەکات داخڵ بوونی جۆ بایدن بە پرسی کورد لە تورکیا کە پرسێکی هەستیار بۆ ئەردۆغان دێتە ئەژمار دەتوانێت گرژییەکان لە نێوان تورکیا وئەمریکا زیاتر بکات.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment