بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بارەگای بارزانی راگەیەنراوێکی لەبارەی کۆبوونەوەی بەرهەم ساڵح و مەسعوود بارزانی بڵاو کردەوە و ئاماژەی بەوەکردوە: ئەمڕۆ پێنجشەممە لە سەلاحەددین مەسعوود بارزانی پێشوازیی لە بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراقی فیدڕاڵ کرد، لەو کۆبونەوەیەدا دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتە سیاسییەکانی گۆڕەپانی عێراق تاوتوێ کرا و بیروڕا لەبارەی پڕۆسەی سیاسیی عێراق و هەڵبژاردنەکانی داهاتوو و تەحەددیاتی بەردەم پڕۆسەی سیاسیی عێراق ئاڵوگۆڕ کرا.
باس لەوەش کراوە، "هەر لەو دانیشتنەدا ڕۆشنایی خرایە سەر پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا و چارەسەربوونی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا و هەماهەنگیی نێوانیان، وەک فاکتەرێک بۆ سەقامگیریی و بوژانەوەی سەرجەم بەشەکانی عێراق لە قەڵەم درا".
بارەگای بارزانی ئەوەشی خستوەتەڕوو، بارودۆخی سیاسیی هەرێم و پەیوەندیی نێوان لایەنەکانی هەرێم تەوەرێکی تری ئەو دانیشتنە بوو.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment